ناوهڕۆك
سەرەتا
ماسی (بە عەرەبی: کيفية تحضير سمك مع خضار، بە ئینگلیزی: How to prepare fish with vegetables)، ماسی بە سەوزەوات خواردنێکی خۆش و بەتامە، زۆر کەس حەز بە خواردنی دەکات و ئاسان دروست دەکرێت.
کەرەستەکان
- کیلۆ و نیوێک ماسی
- دوو پیازی گەورە
- ڕۆن
- زبدە
- سیر
- بیبەرێکی شیرینی کەرتکراو
- قەدی گەڵای داری غار
- زەعتەر
- ٢٥٠ گرام گێزەر
- دوو دەسک کەرەوز
- گیراوەی لیمۆ
- شەش دەنک بیبەری ڕەش
- خوێ
چۆنیەتی ئامادەکردنی
- ڕۆن و زبدەکە گەرم بکەوە و سەوزەواتەکە بکوڵێنە تا زەرد دەبێت.
- پەلکی دار غارەکە و زەعتەرەکە و بیبەرەکە و کوپێک ئاوی بۆ زیاد بکە و لێیگەڕی لەسەر ئاگر بۆ ماوەی ١٠ خولەک.
- ماسییەکە لەناو فڕنەکە دابنێ و سەوزەوات و گیراوەی لیمۆ و خوێ و بیبەرەکە بەسەر دابکە.
- بیخە ناو فڕن تاکوو پێدەگات و بەگەرمی پێشکەشی بکە.
سەرچاوەکان
369 بینین