دە ڕێنمایی گرنگی بیل گەیتس بۆ گەنجان

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-28-00:55:00 - کۆدی بابەت: 1723
دە ڕێنمایی گرنگی بیل گەیتس بۆ گەنجان

ناوه‌ڕۆك

دە ڕێنمایی گرنگی بیل گەیتس بۆ گەنجان

ڕێنماییەكان

یەكەم: ژیان نادادپەروەرە بۆیە خۆت رابینە لەسەر ئەوەی مەرج نیە كەسی شیاو بگات بە شوێنی شیاو زۆر جار بەخت ڕۆل دەبینێت.

دووەم: جیهان پێی گرنگ نیە تۆ چەند خۆت خۆش دەوێ.ئەوەی بەلای گرنگە تۆ دەتوانی چی بۆ بكەی چاوەرێی ئەوەت لێدەكات .

سێیەم: وانەزانی لەبەر ئەوەی دەرچووی زانكۆی سالانە موچەكی باش وەربگری دەبێ زۆر خۆت ماندوو بكەی تا بەو پارەیەدەگەی.

چوارەم: ئەگەر وابزانی مامۆستایەكی خراپت هەیە لە قوتابخانەبزانە كە وەستایەك چاوەرێت دەكات و دەبیتە شاگردلەبەر دەستی دا.بۆ ئەوەی ژیانت بە شاگردی بەسەر نەبەیت .وا نیشانبدە هەمیشە مامۆستاكەت خۆش دەوێت.

پێنجەم: ئەگەر بوی بەشاگرد لە چێشخانەیەك وا نەزانی ئەمە لەبەهاو نرخی تۆی كەم كردۆتەوە نرخی تۆ لە كەسایەتیت دایە نەك ئیشەكە.

شەشەم: ئەگەر هەلەیەكت كرد ئەمە پەیوەندی بە دایك و باوكت و كەس و كارت نیە.واز بێنە لە گلەیی لەخۆت و لەم و لەو.لە هەلەكانت فێربە تا هەنگاوی داهاتووت بەسەركەوتووی ببریت.

حەوتەم: پێش ئەوەی تۆ لە دایك ببیت دایك و باوكت وەكو ئێستا نەبوون.گەنچ بوون و خەریكی خۆشی بوون بەلام كەتۆ لە دایك بوویت هەموو خۆشیەكانیان. كردە قوربانی پارە پەیدا كردن بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی تۆ پر بكەنەوە.

هەشتەم: قوتابخانە هەردەم لە هەلی وەلامدانەوەی راست هەلەتدا داتدەنێت ئەگەر هەلەت كرد هەلی ترت پێدەدات بەلام ژیان وانیە یەك جار هەلت دەداتێ جاری دووەم دەبێ خۆت بۆ خۆتی دروست بكەی.

نۆیەم: ژیان زنجیرەیەكی بەردەوامە پۆل پۆل نییە وەكو قوتابخانە پشووی هاوینیشی تێدا نییە هەردەم بەردەوام بە هەردەم دەبێ ئامادە باشیت هەبێ بۆی كەم كەس هەیە لە ژیان هاوكاریت بكەن ببن بە مامۆستات هەموو بەرپرسیاریەتی ژیان لە دەست خۆتە.

دەیەم: تەلەفزیۆن ژیانێكی راستت نیشان نادات. لە ژیانی راستیدا كە قاوەخانەت جێ هێشت پشوو نادەیت دەبێ بچیتەوە سەر كارەكەت ژیانی راستی هەمووی كاركردن و ماندوویەتییە.


سەرچاوەکان



1062 بینین