ناوهڕۆك
كه‌ره‌سته‌كان
4 زه‌ردێنه‌ی هێلكه
11 كه‌وچك شیری وشك
سێ پارچه په‌نیری سێگۆشه
سێ كه‌وچكی گه‌وره نیشاسته
یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره ئاوی لیمۆ
یه‌ك كه‌وچك خوێ
سێ ڕوبعی په‌رداخێ ئاو
سێ ڕوبعی په‌رداخێ ڕۆن زه‌یت
شێوازی ئاماده‌كردن
1- زه‌یت و ئاو و خوێ و په‌نیر و ئاوی لیمۆ جوان به‌خه‌ڵاته تێكه‌ڵ ده‌كرێت
2- زه‌ردێنه‌و نیشاسته‌كه‌ی تێده‌كرێت و جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت
3- شیره‌وشكه‌كه‌ی ورده ورده تێده‌كرێت
4- قاڵبه‌كان به كه‌می چه‌ور ده‌كرێت و گیراوه‌كه‌ی تێده‌كرێت
5- له ناو مه‌نجه‌ڵێكدا پارچه قوماشێك داده‌نرێت قاڵبه‌كانی له‌سه‌ر داده‌نرێت ئاوی گه‌رم ده‌كرێته بنی مه‌نجه‌ڵه‌كه قاڵبه‌كان تانیوه‌ی ئاوی تێده‌كرێت
6- له‌سه‌ر ئاگری كز بۆ ماوه‌ی 45 خولهك سه‌ری ده‌گیرێ پاشان ده‌كرێته سه‌لاجه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك
سەرچاوەکان
714 بینین