بیبەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-22-02:27:00 - کۆدی بابەت: 4740
بیبەر

ناوه‌ڕۆك

سەوزەی بیبەر

بەشەکانی بەکاردێت:

بەرە سەوزەکەی یان بە ووشککراوەیی.

سەرچاوەی

زنجبارە، وڵاتی هێڵی ئیستوائی و ناوەڕاست. جۆرەکانی زۆرن هەیە تیژە و هەیە شیرین، جۆری خڕ و جۆری درێژیشی هەیە.

بیبەری تیژ گەیشتە بەریتانیا لە ساڵی ١٥٤٨. زانا (جیرارد ولینیاس ومیلەر) باسی ئەم جۆرە بیبەرەیان کردووە لە كتێبەكانیان کە هەروەک فەرهەنگێکی ڕووەکناسییە (Millers Garden Dictionary) لە ساڵی ١٧٧١.

بیبەری تیژ ڕووەکێکە بە درێژایی ساڵ دەمێنێت و بەرزیەکەی ٢-٦ پێیە، ئەوەی لە ئەفریقا دەڕوێت تیژ تر و ڕەنگەکەی قاوەیی و زەردباوە و تیژیەکەی بەهۆی بوونی ماددەی (کاپساسینە)ـەوەیە تیایدا.

زۆرجار لە بیبەری سوور فێڵ دەکرێت بەهۆی ئەوەی ئۆکسیدی قوڕقوشمی سووری بۆ زیاد دەکرێت تاکو سوور ببێت.

پێکهاتەکانی

- ئاو ٩٥٪. پڕۆتین ١.١٢٪، ڕۆن ٠.٥٪، شەکر و نیشاستە ٢.٥٪، ڕیشاڵ ٠.٣٪، ڕەماد ٠،٤٪.
- هەروەها کۆمەڵیک ڤیتامینی وەک: (کۆمەڵەی بی، بی ١، بی ١٢، ڤیتامین سی)
- کانزای وەک ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆڕی تێدایە.
- مادەی کاپساسین و ترشی ئۆلیک و ترشی پالمیتیکی تێدایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی

١- وەک مەرهەم بەکاردێت کە چالاککەرەوەیەکی شوێنەواری بەبێ ئەوەی کاریگەری سڕکەری هەبێت.
٢- کرداری زیندە چالاکی زیاد دەکات.
٣- چالاککەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەیە ئەگەر بە شێوەیەکی مامناوەندی بەکاربهێندرێ وەک دژە سکچوون کاردەکات، بەڵام ئەگەر زۆر بەکاربهێندرێ سکچوون و ئازاری ڕیخۆڵە و خورشت دەکات.
٤- بۆ چارەسەری ئازار و هەوکردنی جومگە و ماسولکەکان باشە، ئەمەش بەهۆی بوونی ماددەی (substance P).
٥- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە و دڵهەڵچوون ناهێڵێ.
٦- خوێن مەیین و جەڵتە کەم دەکاتەوە و بۆ چارەسەری جەڵتەش بەکاردێت.
٧- بۆ نەخۆشییەکانی سەرمابردی و هەڵامەت زۆر بەکاردێت چونکە ڤیتامین (سی) تێدایە.
٨- بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی دەمارەکان بەکاردێت لە نەخۆشییەکانی شەکرە.
٩- سەریەشە و شەقیقە و کلاستەر (جۆرە سەریەشەیەکی تایبەتە لە ئەنجامی تەسکبوونەوەی بۆریەکانی خوێن).
١٠- هۆکارە بۆ دابەزینی کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی و چەوری چڕی نزم (هەرسێکیان هۆکارن بۆ تەسکبوونەوەی بۆڕی خوێن و دروست بوونی جەڵتە).

نابێت بەکاربێت بۆ ئەمانە

١- مایەسیری و بەرینی گەدە و دوانزەگرێ.
٢- زیادە هەستیاری پێست (حساسیة).
٣- زۆر خواردنی باش نییە بۆ گورچیلە و کۆئەندامی هەرس بە گشتی.


سەرچاوەکان



1019 بینین