گێزەر - carrots

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-13:10:00 - کۆدی بابەت: 4550
گێزەر - carrots

ناوه‌ڕۆك

گێزەر چییە؟

ئەو بەشانەی بەكاردێن: ڕەگ و گەڵا و گوڵە نەپشکوتووەکانی.

مێژوو و سەرچاوەی

لە گشت جیهاندا هەیە لە نزیک گۆمە ئاوەکان و ئەو شوێنانەی نە کێڵدراون، لە کۆنەوە وەک خۆراک و دەرمان بەکارهاتووە، سەری خونچە گەڵەکانی دەخورێت و کاتی خۆی زانا فیساگۆرس خواردوویەتی وەک هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاوی و ئارەزووی جنسی، هەروەها وەک خەم ڕەوێنەوە بەکارهاتووە، ئیمپراتۆر شارلمان فەرمانی دەرکرد بە چاندنی ئەو ڕووەکە لە باخچەکەیدا.

ڕۆمانییەکان بەکاریان دەهێنا بۆ چارەسەری گشت نەخۆشییەک بۆیە ناویان نا (Omniomorbia).

پیکهاتەکەی

شلەی لینجاوی ئەو ڕووەکە(Mucilage) ڕێژەیەکی زۆری لە ماددەی (Glucosamine& Authocyanin) کە زۆر بەسوودن بۆ شانەی کڕکڕاگەکان.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

١-بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەرو و لەبزەتێن و هەڵامەت، لەسەر شێوەی گیراوە و دەم شووشتن.
٢-نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک: کۆکە و هەناسە تەنگی و لابردنی تف لە گەروو.
٣-زیادکردنی میز و پاککردنەوەی گورچیلە لە ووردە بەرد.
٤-چارەسەری قەبزی و برینی کۆئەندامی هەناسە و کەم کردنەوەی با و بژ و ئازار.
٥-بەرگری لە هەوکردنی پێست دەکات، هەروەها بۆ زیادە هەستیاری پێستە و پێوەدانی مێروولەش بەکاردێت.
٦- دوای کۆلانی گەڵاکانی بەکاردێت وەک پاککەرەوەیەک بۆ کۆئەندامی زاوزێ.
٧-هەندێک ماددەی دژە بەکتریا و کەڕوو و ڤایرۆسی تێدایە بە تایبەتی ئەوانەی سەر پێست.
٨-بەکاردێت وەک هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاوی و ئارەزووی جنسی، هەروەها وەک خەم ڕەوێنەوە بەکاردێت، بەمەش ئەو قەڵەویەی لە ئەنجامی نەخۆشی تووشی دەبێت کەمی دەکاتەوە.
٩-بەرگری لە نەخۆشییەکانی دەم و ددان و پووک دەکات.


سەرچاوەکان



1294 بینین