بۆریس شێربینا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-01-01:53:00 - کۆدی بابەت: 5061
بۆریس شێربینا

ناوه‌ڕۆك

بۆریس شێربینا

بۆریس یێڤدۆكیمۆڤیچ شێربینا (Boris Yevdokimovich Shcherbina) سیاسەتمەدارێكی یەكێتی سۆڤیەت بوو، لە بەرواری 5/10/1919 لە خێزانێكی ئۆكرانی كرێكاری ڕێگای شەمەندەفەر لە دێرباڵتسێڤی یەكێتی سۆڤیەت لەدایكبووە، و لە ساڵی 1939ـوە پەیوەندی كردووە بە ڕیزەكانی حیزبی كۆمۆنیستی یەكێتی سۆڤیەتەوە و بە خۆبەخشی لە جەنگی زستانی فینلەندا بەشداری كرد، و لە ساڵی 1976 بووە ئەندامی كۆمیتەی مەركەزی حیزبی شیوعی.

لە ساڵی 1973 بۆ 1984 وەزیری بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و لە ساڵی 1984 بۆ 1989 جێگری سەرۆكی ڕاوێژكاری وەزیرانی یەكێتی سۆڤیەت بووە.

لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا دوو ڕووداوی گرنگ و كارەساتبار ڕوویاندا كە تەقینەوەی چێرنۆبڵ و بومەلەرزەی ئەرمەنستان بوون لە ساڵانی 1986 و 1988 دا.

لە ڕووداوی چێرنۆبڵ هاوشان لەگەڵ ڤالێری لیگاسۆڤ توانی ڕۆڵێكی بەرچاو بگێڕێت لە یارمەتیدانی زاناكان و بەردەستخستنی كەرەستەكان بۆیان بۆ ئەوەی بە زووترین كات ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تیشكدانەكە بكات، دواتریش بەهۆی زۆری بەركەوتنی لەو ڕووداوەدا تووشی شێرپەنجە بوو و لە حەفتا ساڵی لە 22/8/1990 گیانی لەدەستدا.

خەڵاتەكانی

  • نیشانەی لینین
  • قارەمانی كاری شیوعی
  • نیشانەی ئاڵای سووری كار
  • نیشانەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر


سەرچاوەکان



564 بینین