ناوهڕۆك
ناساندن
پێشمەرگە (بە ئینگلیزی: Peshmarga) یەکەم ڕۆمانی نووسراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕەحیمی قازی نووسیویەتی.
چیرۆک
ئەم چیرۆکە بە قەڵەمێکی ڕەوان و شێوەیەکی شیرین نووسراوە و باری ژیانی کوردەکانی ئێران نیشان ئەدات و چلۆنایەتیی دەرەبەگ و وەرزێر و زەبروزەنگی میری و پشتیوانیی شۆڕشی مەھاباد لەلایەن ھەموو تیرە و چینەکانی کوردستانی ئێرانەوە دەردەخات، و وەک ئاوێنە ئەو ئەڵقەیە لە مێژووی کوردستاندا دەنوێنێت.
چاپەکان
چیرۆکی پێشمەرگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٩ لە شاری ئیرەوان و ساڵی ١٩٦١ لە بەغداد بە زمانی کوردی و ساڵی ١٩٦٣ لە باکۆ بە زمانی ئازەری چاپ کراوە.
سەرچاوەکان
486 بینین