ناوهڕۆك
ناساندن
پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٦ نووسراوە.
چیرۆک
حەیرانبێژێک بەناوی بایز ئەوینداری هەمین دەبێت کە سەرتۆپی کچەکانی گوندە و دڵی هەموو کوڕانی بردووە و ئاغاش بە هیوایەتی؛ بەڵام هەمینیش دڵی لای بایزە و ڕەدووی دەکەوێت و دێنە هەولێر دەژین و لەوێ بە هەژاری و بە دزی و ترس و لەرز ژیان بەسەر دەبەن، بایز ڕاوی ڕەشۆڵان دەکات و هەمینیش کاری ماڵە دەوڵەمەندان دەکات تا ئەویکە لە شەوێکی ساردا هەمین ناگەڕێتەوە ماڵ.
کەسایەتییەکان
- دەروێش بایز
- هەمین
- سڵێوە
- کەریم مەیتەر
- هۆمەری سەرکار
- باپیرئاغا
- خدر
- کانەبی
چاپەکان
- چاپەمەنیی مانگ
- ناوەندی غەزولنووس
- دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرهەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
- ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)
کورتە
ئا.. ئەمن شێتم چونکە قوماشی کورتەک و شەڕواڵەکەم ئینگلیزی نییە، جەمەدانی بە گوڵینگە و کڵاوی بە باق و بریق لەسەر نانێم، شێتم چونکە هەر وەختێ زەوقم هەستا حەیران و لاوکی خۆم دەرێم و سواری تۆ دەبم، شێتم چونکە ڕەشۆڵان ڕاو دەکەم و دەرخواردی ئارەقخۆرەکانی دەدەم.
سەرچاوەکان
441 بینین