ناوهڕۆك
ناساندن
پیاوێکی شەپقە ڕەشی پاڵتۆ ڕەشی پێڵاو شین، ڕۆمانێکی فەرهاد پیرباڵە کە باس لە دۆخی پەنابەرانی کورد لە ڕۆژاوا و کێشە و گرفتەکانی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەکات.
کەسایەتییەکان
- مامۆستا فەرەیدوون
- تانیا
- سەما
- سەمیان
- محەمەد حەمە ڕەحیم شوانی (سیروان حیکمەت بابان)
- ڕۆژیار
- نەوزاد
- ئیبراهیم شەمزینی
- سەروەت سەعید
- شەوبۆ
- گەیلان گەرەنتی
- کەریم کۆستەر
چاپەکان
- دەزگای ئاراس
- چاپەمەنیی مانگ
کورتە
لە پێش دەرگای کافیتریاکە پێی گوتم: تۆ ڕۆمان دەنووسیت؟ گوتم: جار جار. گوتی: بۆچی ئەم بەسەرهاتە ڕاستەقینەی من ناکەیتە ناوەرۆکی ڕۆمانێکت؟ من لچک و لێوی پاڵتۆکەی خۆمم دەهێنایەوە بەر یەک، گوتم: ئەگەر بیشیکەمە چیرۆک، لە کوردستان کەس باوەڕم پێ ناکات. بۆچی؟ دەڵێن ئەورووپا ئەمە نییە کە د. فەرهاد باسی دەکات.
سەرچاوەکان
373 بینین