هەنگوین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-02:35:00 - کۆدی بابەت: 4974
هەنگوین

ناوه‌ڕۆك

هەنگوین

بریتیە لە خۆراکێکی تەواو بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشیەکان بەکاردێت و لە قورئانی پیرۆزیش ناوی هاتووە وەک شیفا (وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ ﴿٦٨﴾ ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا ۚ يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٦٩﴾ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّاكُمْ ۚ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَىٰ أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَيْئًا ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (٧٠)) النحل: ٦٨-٧٠. لە تەوراتیش هاتووە کەوا یەعقوب داوای لە کوڕەکانی کردووە کەوا هەنگوین پێشکەش بە فیرعەونی میسر بکەن. پێغەمبەر سولەیمان داوای کردووە کەوا بە دوای هەنگوین بگەڕێن و بەکاری بهێنن. لە گۆڕەکانی فیرعەونەکان مەنجەڵی هەنگوین دۆزراوەتەوە و تێکنەچووە و هەمان سیفاتەکان و سوودەکانی خۆی پاراستووە. لەلای هیندۆسە کۆنەکانیش هەنگوین بەکارهاتووە لە بۆنە ئاینیەکان وەک دەرمان و خواردن.
هەنگ گیانلەبەرێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و ئیشکەر و ڕێکن، لە دروستکردنی بینا و خانەی هەنگوین کاری ئەندازیاری زۆر سەرسوڕمان بەکاردەهێنن.

هەنگ ئەم شتانە دروست دەکات

  • هەنگوین
  • خۆراکی شاهانە
  • برۆبولس
  • شەمێ
  • پیتێنی گوڵەکان
  • ژەهر

هەنگوین بەم هەنگاوانە دروست دەکرێت

١- شیلەی گوڵ: لە سەرچاوەی سروشتی وەک گوڵی هندبا.
- شەکری میوە (فراکتۆر)
- شەکری گڵۆکۆز
- قامیشە شەکر
- ڤیتامینات و پڕۆتین و ئەنزیمات

٢- کاریگەری ئەنزیمەکان: هەنگ ئەو شیلەیە دەمژێت و لەناو کیسەیەکی تایبەتی خۆی دایدەنێ و پێی دەڵێن (کیسی هەنگوین)، لەو شوێنە هەنگ هەندێک ئەنزیم و خەمیرە دەڕژێنێتە سەر ئەو شیلەیە و قامیشە شەکرەکە (سوکرۆز) دەگۆڕێت بۆ شەکری تاکی فراکتۆز و گلوکۆز.
٣- پێدان: هەنگەکە هەڵدەستێت بە پێدانی ئەو شیلەی کە گۆڕانکاری بەسەر هاتووە دەیداتە هەنگی تر تاوەکو ئەوانیش ئەنزیمی تری وەک (پڕۆتین) پێدا بکەن و جۆری هەنگوینەکە بەرەو باشتر بگۆڕن.
٤- داکردن (خزن): لەو قۆناغەدا هەنگ دەست دەکات بە هەڵم کردنی ئەو ئاوە زیادەی ناو هەنگوینەکە تاوەکو دەگاتە ١٠٪.
٥- داخستنی کۆگاکان: لە پاش قۆناغی چوارەم هەنگوینەکە سازگار و خاوێنە و هەنگ هەڵدەستێ بە ڕشتنی ژەهرێکی تایبەت بەسەر هەنگوینەکە تاوەکو شێ نەگرێت و تێک نەچێت.

فێڵ کردن لەگەڵ هەنگوین

بەوە دەکرێت کەوا لە جیاتی شیلەی گوڵ شەکر و گیراوەی میوە بدرێتە هەنگەکان.

هەنگوینی سروشتی لەم ماددانە پێکهاتووە

- شەکری میوە (فراکتۆز) ٣٨٪
- قامیشی شەکر (سوکەرۆز) ٥٪
- هەنگوین دەیبەستێ و دەبێتە مادەی بلوری.
پاش چەند هەفتەیەک ڕێژەی سوکەرۆز و فراکتۆز یەکسان دەبن. ئەگەر فراکتۆز لە گلۆکۆز زیاتر بێت ئەوا پاش ڕۆژێک دەبێتە بلوری. ئەگەر گلوکۆز زیاتر بێت لە فراکتۆز ئەوا بلوری بوونەکە دوا دەکەوێت.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

کۆئەندامی هەرس

١- برینداربوون و هەوکردنی گەدە.
٢- ترشانی گەدە.
٣- خۆراک هەرس نەکردن و غازات دروستبوون.
٤- سکچوون و ڕەوانی.
٥- دابەزینی کێش بەهۆی ڕێکخستنی کاری گەدە و ڕیخۆڵە.
٦- مایەسیری.
٧- کەم خوێنی.

نەخۆشیەکانی گەر و لووت و گوێ

١- هەوکردنی ناو دەم.
٢- هەوکردنی پووک.
٣- هەوکردنی لووت و گیرفانەکانی.
٤- هەوکردنی قورقوراگە و ژییەکانی دەنگ.
٥- هەوکردنی گورچیلە و گەرو.

کۆئەندامی هەناسە

١- هەڵامەت و پەرسیڤ
٢- کۆکەی توند و کۆکەی درێژخایەن.
٣- سیل و ڕەبۆ.

دڵ

١- فراوان کردنی بۆری خوێن.
٢- وزە بە ماسولکەی دڵ دەبەخشێت.
٣- دابەزاندنی پەستانی خوێن.
٤- چارەسەری سینگە کوژەی دڵ.

کۆئەندامی دەمار

١- چالاکی دەماخ و دەمار زیاد دەکات.
٢- نەخۆشی لەرزە و نەخۆشی شاهانە.
٣- دابەزاندنی پەستانی خوێن.
٤- ڕەقبوونی ماسولکەکان.
٥- پشت ئێشە و دێسکی کەمەری.
٦- نەخۆشی شاهانە.
٧- خوداری

نەخۆشییە دەروونییەكان

١- خەمۆکی و ناهاوسەنگی و خەوزڕان و پچڕانی کەسایەتی و تێکچوون.
٢- چارەسەرە بۆ ئەوانەی خۆیان گرتووە بە ئارەق و مادە بێهۆشکەرەکان.

نەخۆشیەکانی کۆئەندامی زاوزێ

١- کەم کردنەوەی نیشانەکانی سەرەتای سکپڕی.
٢- کەمکردنەوەی ئاوی لەش و پەستانی خوێن و ئاوسانی قاچ و کەمکردنەوەی پڕۆتینی ناو میز.
٣- منداڵبوونی کەم ئازار.
٤- هەوکردنی زێ و منداڵدان.
٥- زوو چاکبوونەوەی برین و هەوکردنی نەشتەرگەری.
٦- کەم کردنەوەی ئازار و ناڕێکی سوڕی مانگانە.
٧- بۆ زیادکردنی چالاکی هێلکەدان و جووتە گونی نێرینە باشە.
٨- فراوان کردنی بۆریەکانی خوێنی ناوچەی زاوزێ.
٩- چارەسەری نەخۆشی سوزەنەک (Gonarrhea).

نەخۆشیەکانی چاو

١- هەوکردنی پێڵو و برژانگ.
٢- هەوکردنی گلێنەی چاوی ڤایرۆسی تامیسکەیی.
٣- سووتانەوە و برینی گلێنە.
٤- بەهێزکردنی چاو.
٥- چالاکی سوڕی خوێنی ناو چاو زیاد دەکات.
٦- گرژی ماسولکەکانی چاو چارەسەر دەکات.

پێست

١- چارەسەری زیادە هەستیاری پێست.
٢- بالوکە و قڵیشی پێست.
٣- هەوکردنی خانە و شانەی پێست.

جوانکاری

١- لە پیشەسازی کرێم و مەرهەمەکانی جوانکاری بەکاردێت.
٢- پێست تەڕ و ناسک دەکات.
٣- چرچ و لۆچی پێست لادەبات و جوان دیار دەکەوێت.
٤- ماکی ڕەش و زیاد لەسەر پێست لادەبات.

زیادە هەستیاری

١- هەستیاری لە کا (حمی القش).
٢- هەوکردنی هەستیاری لووت و هەڵامەت و ئاو هاتن لە لووت و پژمین.
٣- حەساسیەتی سیەکان و ڕەبۆ.

جگەر

١- هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی
٢- بەرگری لە بەردی زراو دەکات.
٣- بەرگری لە ئاوسانی جگەر و سپڵ و کیسی زەرداو دەکات.
٤- بەرگری لە بە شەمێ بوونی جگەر دەکات (تشمع الکبد).
٥- شەهیەی خواردن زیاد دەکات و هەرس ئاسان دەکات.
٦- گەشەی منداڵ زیاد دەکات و بەرگری لە ئێسکە نەرمە دەکات.

سەر

١- سەرئێشەی گشتی و شەقیقە.
٢- چارەسەری کەمی تەرکیز بەهێز دەکات.

نەخۆشیەکانی پیری

١- زیادکردنی هێز و ئارەزووی خواردن و خاوبوونەوەی ماسولکە و کەم خوێنی.
٢- چارەسەری کەمی بیروهۆش.
٣- چارەسەری کەمی بەرگری.
٤- لاوازی جینسی.
٥- قەبزی
٦- نەخۆشی دڵ و پڕۆستات.


سەرچاوەکان



1564 بینین