جگەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-23:04:00 - کۆدی بابەت: 1818
جگەر

ناوه‌ڕۆك

جگەر

گەورەترین بەشی هەناوی لەش (جگەر)ـە، جگەر بە ڕەنگی قاوەیی خۆی دەنوێنێت، ئەو وزەیەی لە هەرس کردنی خواردنەوەی دەست دەکەوێت و بەشێک لە ماددە هەرس کراوە ئامادەکراوەکان دەچێت بۆ جگەر. جگەر لە ڕێکخستنی پێکهاتە کیمیاییەکانی لەش و سەرجەم زیندە چالاکیەیکانی لەشدا دەورێکی گرنگی هەیە، فرمانەکانی جگەر بریتین لە: تێکدان و هەوڵوەشاندنەوەی خڕۆکە سورەکانی خوێن، دروست کردن و هەمبار کردنی پڕۆتینەکان، ڕێکخستنی میتاپۆلیزم، زەخیرە کردنی شەکر و چەوری، کوشتنی ماددە ژەهراویەکان، سود بەخش کردنی دەرمان لە ناو لەشدا، دروست کردنی زراو لە ناو کیسەی زراودا کە ماددەیەک دروست دەکات و دەیڕژێنێتە دوانزە گرێوە. کە سوودی تایبەت دەگەیەنێت بە چەوری ناو گەدە و تواندنەوەی وە هەروەها جگەر فرمانێکی گرنگی تریشی هەیە کە ئەویش دروست کردنی خڕۆکەی سووری خوێنە.


سەرچاوەکان



2772 بینین