سکچوون چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-02:10:00 - کۆدی بابەت: 3326
سکچوون چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سکچوون چییە؟

ئەم تێکەڵەیە: (ئارەقی زنیان + ئارەق ناعناع) هەر یەکەی (٣)پیاڵە لە ڕۆژێکدا دەخورێتەوە، وە ڕۆژی یەکێک لەو ئارەقانە بخواتەوە (ئارەقی ڕەکێشە + ئارەقی هێرۆ + ئارەقی پرپرە + ئارەق یزرشک + ئارەقی زیرە + ئارەقی ناعناع + ئارەقی مرزە + ئارەقی شاهسپرم + ئارەقی زنیان + ئارەقی کوزەڵە + ئارەقی برنجاسف + ئارەقی بالنگ + ئارەقی جەعفەری)، یان دوو کەوچک سماق لە پەرداخێک ئاودا دەم بکە و بیخۆرەوە، یان (١٠)گرام پنگ لە دوو پەرداخ ئاودا بۆماوەی (٥) خولەک بیکوڵێنە و دواتر بە نەبات شیرینی بکەو بیخۆرەوە.

بە پیسایی شل و ئاوەکی دەڵێن سکچوون. ئەو کەسەی کە تووشی سکچوون دەبێت، ڕۆژانە پتر لە سێ جار بۆ ئاودەست دەچێت. سکچوون نەخۆشی نییە، بەڵکو یەکێک لە نیشآنەکانی نەخۆشییە.

سکچوونی کتوپڕ و درێژخایەن چییە؟

ڕەنگە هۆیەکەی سکچوونی کتوپڕ، بەکتریا، ڤایرۆس یان پارازیت بێ، بەڵام سەرەکی سکەشۆڕەی درێژخایەن، تێکچوونی کاری ڕیخۆڵە یان هەوکردنی ئەم ئەندامەیە. (خواردەمەنی پیس، هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر، داو و دەرمانی وەک ئەنتی بایۆتیکەکان، نەخۆشیی کرۆن و ).

ئاڵۆزییەکان و مەترسیی سکەشۆڕە کامانەن؟

کەم کردنی ئاو و ئەلکترۆلیتەکانی لەش و دابەزینی گوشآری خوێن لە ئاڵۆزییەکانی سەرەکیی سکچوونن کە بە تایبەتی لە منداڵان و پیراندا دەتوانێ ئاکامێکی پڕ مەترسیی بۆ سەلامەتیی ئەوان بەدواوە بێت.

دکتۆر بۆ دیارینەكردنی سکچوون چی دەکات؟

بۆ دیاری کردنی ئەم حاڵەتە دکتۆر دوای تێڕوانینی جەستە، خوێن و پیسایی نەخۆش بۆ دیاری کردنی (میکرۆبەکان) دەنێرێ بۆ تاقیگە و لە سۆنۆگرافی، کۆلۆسکۆپیی و وێنەگرتن لە سک کەڵک وەردەگرێت.

سکچوون چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بۆ ئەوانەی تووشی سکچوون دەبن، ئەمانە باشن بۆی (ترێی ڕەش و مێوژەکەی، بادەمی شیرین ڕۆژی (١٠) دانە، بادەمی تاڵ (٣) دانە، باینجان، بەڕوو، ئاوی برنج، بەهێی برژاو، پرتەقاڵ، لیمۆ و ئاوی لیمۆ، خورمای کاڵ، گێزەر، مۆز، سێوی ترش یان سێوی کاڵ، ناعناع، پەتاتە لەناو شیردا بکوڵێت، عناب، جۆ، گوڵی هەنار، گوڵی هەرمێ بەدەم کراوەیی، مێخەک، شیری گوێزی هیندی، تۆوی وێنجە، ئاوی باران و هەنگوین، گەڵا مێوی وشککراو، چایی وشک لەناو ماست بکەیت و بەبێ نان بیخۆیت، زەردەچەوە دەم بکرێت و یەک کەوچکی چا بۆ نیو پەرداخ ئاو، سماق، پێستی سەوزی گوێز کەمتر لە نیو کەوچک دەم بکرێت، ڕێحانە، گەڵا قەیسی دەم بکرێت، گیای کلکە ئەسپ، خاکشیری کوڵاو، پاقلە بە توێکڵەوە لەگەڵ سرکە، دەم کراوی ئۆکالیپتۆس).

بۆ چارەسەرکردنی سکچوون دەبێت هۆکاری سکچوونەکە دەرمان بکرێت. بۆ پێشگریی لە ئاکامەکانی کەم کردنی تراوی جەستە، خواردنەوەی ئاوی پێویستی و ڕژێمی تایبەتی خواردن پێشنیار دەکرێت.


سەرچاوەکان



1601 بینین