هەرمێ لە کوێ پەیدابووە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-22-22:52:00 - کۆدی بابەت: 3561
هەرمێ لە کوێ پەیدابووە؟

ناوه‌ڕۆك

هەرمێ لە کوێ پەیدابووە؟

کشتوکاڵی هەرمێ لە ناوەڕاستی ئاسیادا سەری هەڵداوە و پاشان بە سەرانسەری دونیادا بڵاوبووەتەوە، تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم. جۆرەکانی هەرمێ لە دوو سەد جۆر زیاتر نەبوون، بەڵام لە سایەی کشتوکاڵی نوێ دا ئێستا لە هەزاران جۆر تێدەپەڕێت. میوەی هەرمێ بە بۆنی خۆش ناسراوە وەکو چۆن ئاوی زۆر یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی. هەرمێ لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەم و دووەمدا بە ڕەقی لە دار دەکرێتەوە. دوو جۆر هەرمێ هەیە، یەکێکیان توێکڵەکەی ڕەق و خۆی نەرمە و بۆنەکەی زۆر گوڵاوییە و شێوەی خڕە و تامی شیرینە، بەڵام جۆری دووەم شێوەکەت هێلکەییە و تۆزێک مەیلە و ترشە. لە مانگی تشرینی یەکەمدا جۆرێک لە هەرمێ لە دار دەکرێتەوە، شوێنی ئوسترالیایە و تامەکەشی لە نێوان ترش و شیریندایە. چەندین جۆر لە هەرمێ هەیە تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بە دارەوە دەمێنێتەوە هەرمێ لە دروستکردنی زۆرشتدا بەکاردەهێنرێت بە تایبەت کێک و شیرینی. هەندێک لە گەلان لەگەڵ گۆشتی باڵندەکاندا دەیبرژێنن، لە فەڕەنساشدا لەگەڵ گۆشتی ماسیدا دەیخۆن. لە ووڵاتی شامیشدا وشکی دەکەنەوە و پاشان بە قوتو کراوی دەیفرۆشن.


سەرچاوەکان



469 بینین