چۆن نان بخۆین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-20:23:00 - کۆدی بابەت: 4622
چۆن نان بخۆین؟
پرسگەی خۆراک

هەندێک ڕێنمایی لەکاتی نان خواردن

-تاوەکو برسیت نەبێت مەخۆ، وە تەواو تێرمەبە کە وازدەهێنیت.
-نیو کاتژمێر پێش نان خواردن پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بە سێ جار.
-بە دەستی پاک و دڵ و مێشکی ئارامەوە بچۆرە سەر سفرە.
-بە دەستی ڕاست نان بخۆ.
-پێش دەستکردن بە خواردن بە سەری پەنجەت کەمێک خوێ لە ددانەکانت بدە دوای نان خواردنیش دووبارەی بکەرەوە.
-ژەمی نیوەڕۆ و بەیانیانت باش بێت ئێوارانت سوک.
-خواردن ئەوەندە بجوو وەک ئاوی لێبکە پاشان قووتی بدە، ئاویش بە هێواشی بخۆ نەک بە یەکجار و بەپەلە.
-با شوێنی نان خواردنت ئارام و بێ سەر و سەدا و ژاوەژاو بێت.
-پاروی بچوک هۆی سەلامەتییە.
-زیاتر خواردنی دانەوێڵە و گیایی و سەوزە بخۆ نەک گۆشت و سوورەوەکراو.
-زۆر لەسەرخۆ و هێواش بخۆ لە دوای میوان دەست هەڵگرە.
-لە پێش خۆت بخۆ و کەم بدوێ لە کاتی خواردن.
-لەگەڵ نان خواردن ئاو مەخۆرەوە بۆ ماوەی لایەنی کەم نیو کاتژمێر تا کاتژمێرێک دوای نان خواردن پاشان ئاو بخۆرەوە، ئەگەر دەشیخۆیتەوە با سارد بێت.
-لەدوای نان خواردن سوپاسی خودا بکە و ددانەکانت بشۆ.


سەرچاوەکان



479 بینین