لە کوێوە خوێی چێشتمان دەست دەکەوێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:04:00 - کۆدی بابەت: 3620
لە کوێوە خوێی چێشتمان دەست دەکەوێت؟
پرسگەی خۆراک

خوێی چێشت

زانایان دەیخەمڵێنن کە نزیکەی ٤،٥ ملیۆن میلی سێجا خوێ لە ئاوی دەریاکاندا هەیە، ئەو هەموو خوێیە لە زەویەوە گەیشتووەتە دەریاکان، بە سیفەتیکی گەشتی ئاوی دەریا لە ٣ بۆ ٪٣،٥ی خوێیە.
پێش ملیۆنەها ساڵە ئاوی ئەو کەنداوانە کە چواردەوریان وشکانی بوو بوونە هەڵم و گۆڕان بۆ ئەو دەریا خوێیانەی ئەمڕۆ دەیانبینین، لەوانە دەریای گەورەی خوێ لە ویلایەتی ئۆتاوا لە ئەمریکا کە ڕێژەی خوێ تیایدا لە ٤ بۆ ٥ جار زیاترە لە ڕێژەی خوێ لە دەریا و زەریاکاندا، کە گرنگترینیان دەریایی مردووە لە دۆڵی ڕووباری ئوردن.

چۆن دەستمان دەكەوێ؟

پرسیار ئەمەیە کە چۆن خوێی چێشتمان دەست دەکەوێت؟

خوێی چێشت پێکهاتەیەکە لە سۆدیۆم و کلۆرین کە پێی دەوترێت (کلۆریدی سۆریۆم) گەردیلەیەک سۆدیۆم لەگەڵ گەردیلەیەک کلۆریندا یەکدەگرن و پێکەوە گەردیلەیەک لە کلۆریدی سۆدیۆم دروست دەکەن، بەهۆی ئەو خوێیە زۆرەی لە دەریادا هەیە، کەواتە دەریا گەورەترین سەرچاوەی خوێیە بۆ مرۆڤ، بۆ بەدەست هێنانی خوێی چێشت بە هۆکاری دەستکرد ئاوی دەریا دەکرێتە حەوزی گەورە گەورەوە کە قوڵی هەر حەوزێک سێ پێیە، لە حەوزی یەکەمدا پیسی و قوڕ و لم و زیندەوەرە زۆر بچووکەکان گیردەخۆن دوای ئەوە ئاوەکە دەچێت بۆ چەند حەوزێکی تر و لەوێدا دەبێتە هەڵم و کلۆریدی سۆدیۆمەکە لە شوێنی بەجێ دەمێنێت، دوای ئەوە کۆدەکرێتەوە و لە خڵتە پاک دەکرێتەوە و دەپاڵێورێت، لە وڵاتە ساردەکاندا ڕێگایەکی جیاوازتر بۆ دەرهێنانی خوێ بەکاردەهێنرێت ڕێگە دەدرێت بە ئاوی دەریاکان بیبەستێت، لەبەر ئەوەی بەفر لە ئاوی بەستووی دەریادا هیچ گەردیلەیەکی خوێی تێدا نییە، ئەو گەردیلۆکانەی لە ژێر چینی بەفری ئاوە نەبەستووەکەدا کۆدەبنەوە، وای لێدەکات زیاتر سوێرببێت و وردە وردە چینە بەستووەکە لادەبرێت و جارێکی تر دەیبەستێتەوە تا ڕێژەیەکی زۆر کەم لە ئاوی زۆر سوێر دەمێنێتەوە و کۆ دەکرێتەوە و بەهۆی پلەی گەرمای دەست کردەوە دەکرێت بە هەڵم و دوای ئەوە خوێکەی لە شوێن بەجێ دەمێنێت و کۆدەکرێتەوە، کانە خوێی زۆر گەورە لە جیهاندا هەن، کانە خوێکان لە ویلایەتەکانی کانساس و ئۆکلاهوما و تکساس و نیومەکسیکۆ، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕووبەری سەد هەزار میلی دووجا دادەپۆشن، کە گەورەترین کانە خوێن لە جیهاندا کانە خوێ لە زنجیرە چیای ئۆرالیشدا هەیە لە ڕووسیا کانەکانی ستارسفۆرتیش لە ئەڵمانیا زۆر بەناوبانگن. زانایان دەڵێن ئەو کانە خوێیانە نزیکەی ١٥٠بۆ ٢٠٠ ملیۆن ساڵ بەر لەئێستا دروست بووە.


سەرچاوەکان



813 بینین