خۆراکی بێ ئیشتیهایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-21-17:09:00 - کۆدی بابەت: 4711
خۆراکی بێ ئیشتیهایی
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

چیبكەین بۆ زیادكردنی حەزی خواردن؟

بۆ کردنەوەی ئیشتیهای خواردن ئەوانە بەسوودن:

-گوڵە بەیبوون، زرشک، گێزەر، لیمۆ و ئاوی لیمۆ، نعناع و ئاوی ناعناع، شەربەتی ڕەگی مێکوک، پیاز و سرکە، سکنجبین، تەڕەتولە، دارچین، زەنجەفیل، ڕازیانە بە نەبات، هەناری ترش.
-(یۆنجە (٨)بەش + ڕەگی مێکوک (٢)بەش + دارچین (٢)بەش + هەوێدار(٢)بەش)، دوای هاڕین و لێکدانیان پڕی کەوچکێک بکرێتە ئاوەوە و نیو کاتژمێر پێش نان بخورێتەوە ڕۆژی دوو جار.
-ئەگەر بێ ئیشتیهای بەهۆی زاڵبوونی بەڵغەم یان سوداوە بێت یان بەهۆی هەوکردنی گەدەوە بێت، ئەمانە باشن (زەنجەبیلی پەروەردە، سیر، هەنگوین، نەعناع، مێوژ، هەنجیری وشک، پیاز، هەرمێ، سێو، بەهێ، پونگ).
-بێ ئیشتیهای بەهۆی زاڵبوونی گەرمی بوو (ئاوی پرتەقاڵ، هەناری ترش، هەنگوین بە لیمۆ، مەعجونی زرشک، کەبابی گۆشتی گۆلک یان گۆشت بە سماق).
-ڕۆژی یەکێک لەو ئارەقانە بخۆرەوە: (ئارەقی بێژان +ئارەقی جاترە + ئارەقی ڕازیانە + ئارەقی سیر + ئارەقی شاترە + ئارەقی شمڵی + ئارەقی کاسنی + ئارەقی کەرەوز + ئارەقی گژنیژ + ئارەقی مەرزە + ئارەقی ناعناع).
-ئاوی زرشک و ئاوی لیمۆ بە کەمێک شەکرەوە بخورێتەوە.
-ئەم گیایانە ئێکەڵبکە بەسوودن (مارچوبە + ڕەگی شلێگ + پنگ + سوستیر + جاترە + ڕیشەی ڕێواس).


سەرچاوەکان



287 بینین