عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق

له‌لایه‌ن: - محمد سمیع - به‌روار: 2019-08-22-02:02:00 - کۆدی بابەت: 94
عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق

گروپێكی چه‌كدارییه‌و له‌منداڵدانی  ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ هاتۆته‌ ده‌ر. ژماره‌یه‌ك چالاكی زۆری له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوپای عێراق ئه‌نجامداوه‌. پێكهاتووه‌ له‌چوار لقی سه‌ربازی.به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌، ئه‌م گروپه‌ پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆ له‌ فه‌یله‌قی قودسی ئێرانییه‌وه‌ وه‌رده‌رگرێت.

دامەزراندن

عه‌سائیب له‌ منداڵدانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ هاتۆته‌ ده‌ر، پێشتر سه‌ركرده‌كانی سه‌ربه‌ڕه‌وتی سه‌دربوون. به‌ڵام دواتر له‌ سه‌در جیابوونه‌وه‌و، ڕیكخراوێكی چه‌كدارییان دامه‌زراند به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان.


ڕه‌وتی ئایدۆلۆژی

به‌گوته‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گرووپه‌، بیروڕاكانیان له‌ڕه‌وتی سه‌در وه‌رده‌گرن.

ڕه‌وتی ڕێكخراوه‌یی و سه‌ربازی

-خه‌زعه‌لی ساڵی 2004 له‌موقته‌دا سه‌در جیابووه‌وه‌. یه‌كساڵ له‌دوای ئازادكردنی عێراق، كاتێ موقته‌دا ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان و سوپای ئه‌وكاته‌ی عێراق واژۆكرد بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی، خه‌زعه‌لی فه‌رمانی به‌رده‌وامیدان به‌هێرشه‌كانی دا به‌ لایه‌نگره‌كانی خۆی.

-ساڵی 2005 جۆرێك له‌ ڕێككه‌وتن له‌نێوان خه‌زعه‌لی و موقته‌دا ڕوویدا، به‌ڵام پاش كه‌متر له‌ساڵێك گروپی عه‌سائیب هاته‌ دامه‌زراندن.. بۆیه‌ كاتێك موقته‌دا "سوپای مه‌هدی" هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و، ناوه‌كه‌ی گۆڕی به‌"لواء الیوم الموعود" داوای كرد عه‌سایبیش په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن، به‌ڵام خه‌زعه‌لی داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.

-عه‌سائیب كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێن، له‌شه‌ڕی سوریادا به‌نزیكه‌ی 4000 چه‌كدار به‌شداره‌.

-چه‌كداره‌كانی عه‌سایب له‌سوریا به‌ناوی" لیواكانی ئه‌بولفه‌زل ئه‌لعه‌باس" له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.

ئۆرگانه‌كان

-عه‌سائیب چوار لقی سه‌ربازی هه‌یه‌ كه‌بریتین له‌مانه‌: كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی، كه‌تیبه‌كانی ئیمام كازم، كه‌تیبه‌كانی ئیمام هادی، كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌سكه‌ری.

-له‌ڕووی ئۆرگانه‌ فه‌رمییه‌كانیشیه‌وه‌،ئه‌نجومه‌نێكی جێبه‌جێكردنی هه‌یه‌ كه‌ پێنج به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، هاوكات ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وته‌بێژی فه‌رمی و ئه‌نجومه‌نی ڕۆشنبیریشی هه‌یه‌، میدیای جه‌نگی تایبه‌ت به‌خۆی و ده‌زگای شه‌هیده‌كانی ئه‌هلی حه‌قیش سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنن.

به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی

له‌دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان له‌عێراق، خه‌زعه‌لی ڕایگه‌یاند كه‌ به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسییدا ده‌كات. له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 15 كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌.


سەرچاوەکان



1522 بینین