ئەنسارولئیسلام

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-04-20-18:07:00 - کۆدی بابەت: 107
ئەنسارولئیسلام

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی ئەنسارولئیسلام

ڕێکخراوێکى سیاسی کوردی سەلەفی جیهادییە، لەدواى پەرت بوونى ڕەوتى ئیسلامى لە کوردستان سەریان هەڵدا، لە تەموزى 2014 بەیعەتیان بە ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى دا.

دامەزرانن

لە یەکى ئەیلولى 2001 دا، دوو گروپى ئیسلامى چەکدار بە ناوەکانى گروپی تەوحید بە ئەمارەتى ئەبو بەکر و گروپی هێزى سۆران بە ئەمارەتى ئەبو عەبدوڵاى شافعى یەکیانگرت و جوندول ئیسلام یان پێکهینا بە سەرۆکایەتى ئەبو عەبدوڵاى شافعى.

دواى سێ مانگ گروپی جوندول ئیسلام لەگەڵ گروپی ئیسلاح بە سەرۆکایەتى نەجمەدین فەرەج ئەحمەد کە بە مەلا کرێکار ناسراوە یەکیانگرت و ڕێکخراوى ئەنسارولئیسلامیان لێ پێکهات، کە پێشبینى دەکرێت هەزارەها شەڕکەریان هەبێت.

ئایدۆلۆژیا

گروپی "ئەنسارولئیسلام" بە یەکێک لە گروپە جیهادییە سەلەفییەکان ئەژماردەکرێت، بەپێی ڕاگەیاندنەکانیان هەوڵ دەدەن لە پێناو دروستکردنى دەوڵەتێکى ئیسلامى بچوک لە کوردستانى باشور.

ئاڕاستە

گروپى ئەنسارولئیسلام پێش داگیرکردنى عێراق لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە، دەستیانگرتبوو بەسەر هەردوو شارى ته‌وێڵه‌ و بیارە، نزیک لەسنورى ئێران، لەو کاتەدا ئەم گروپە سەرقاڵى جەنگبوو لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان.
 
لەگەڵ دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و عێراق، لەلایەن سوپاى هاوپەیمانانەوە کەوتنە بەر گورزى چەکەکانیان و ئەمەش بوو بەهۆى كوژرانی ژمارەیەکى زۆر لە چەکدارەکانیان، ئەوانەى کە مانەوە لە سنورەکانى نێوان عێراق و ئێران بڵاوبوونەوە، ژمارەیەکى دیکەیان لە گوند و شارۆچکەکانى شارى سلێمانى خۆیان شاردەوە، بەڵام ئەمە نەبوو بەهۆى لەناوچونیان، بەڵکو دواتر دەستیان کردەوە بە چالاکییەکانیان.

لە ئازارى 2012 دادگایەکى نەرویجى حوکمى سێ ساڵ زیندانى دا بەسەر نەجمەدین فەرەج ئەحمەد (مەلا کرێکار) بە تۆمەتى ئەوەى هانى کارى توندوتیژى داوە، هەورەها هەڕەشەى لە "ئارنا سۆرباغ" ى سەرۆکى پارتى موحافەتکاران کردووە.

لە هەنگاوێکى چاوەڕوان نەکراودا ئەم گروپە لە تەموزى 2014، بەیعەتیاندا بە ڕێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى پاش ئەو ململانێ چەکدارییەى کە کەوتبۆوە نێوانیان.


سەرچاوەکان



2365 بینین