ناوهڕۆك
ناساندن
ڕاهێنەر یان مودەڕیب (بە ئینگلیزی: manager، بە عەرەبی: مدرب) لە یاریی تۆپی پێدا ئەو کەسەیە کە یانەیەکی تۆپی پێ یان هەڵبژاردەی نیشتمانی بەڕێوەدەبات. بەرپرسیارێتی بەرفراوانیان هەیە، لەوانە هەڵبژاردنی تیپەکە، هەڵبژاردنی تاکتیکەکان، وەرگرتن و گواستنەوەی یاریزانان، دانوستان لەسەر گرێبەستی یاریزانەکان، قسەکردن لەگەڵ میدیاکان. ئەو جۆرە ڕۆڵ و کارانەیش لە دوورگەکانی بەریتانیادا زیاتر دەبینرێت، لە ناوچەکانی تردا بەرپرسیارێتییەکان لە نێوان سەرۆکی یانە و ڕاهێنەردا دابەش دەکرێن.
بەرپرسیارێتییەکان
بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەر لە یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەردا بەزۆری ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە (بەڵام مەرجیش نییە هەمووی وابێت):
- هەڵبژاردنی تیپی یاریزانان بۆ یارییەکان و دروستکردنی پێکهاتەکەیان و گونجاندنیان.
- پلانی ستراتیژی و ڕێنماییکردنی یاریزانەکان لە یاریگادا.
- هاندانی یاریزانان پێش یاری و لە کاتی یارییەکدا.
- ڕاسپاردنی ئەرکەکان بە ڕاهێنەری تیپی یەکەم و ستافی ڕاهێنەرایەتی و پزیشکی.
- گەڕان بۆ یاریزانە گەنجە بەتواناکان بۆ ئەوەی لە تیپە پلەنزمەکانەوە بەرز بکرێنەوە بۆ پلە بەرزترەکان و ڕاهێنانی زیاتر ببینن و ئاستیان بەرزتر ببێتەوە.
- کڕین و فرۆشتنی یاریزان لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە قەرزیشەوە.
- ڕووبەڕووبوونەوەی میدیاکان لە چاوپێکەوتنەکانی پێش یاری و دوای یاری.
ڕەنگە هەندێک لەو بەرپرسیارێتیانەی سەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆپی پێ یان بەڕێوەبەری وەرزشیدا دابەش بکرێن، و لە هەندێک کاتدا دەدرێنە دەست یاریدەری بەڕێوەبەر یان ڕاهێنەری یانەکە. سەرەڕای ئەوە، بەپێی یانەکە، هەندێک بەرپرسیاریەتی بچووک کە بریتیین لە:
- بەبازاڕکردنی یانەکە، بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی بلیت و سپۆنسەری و بازرگانیکردن.
- گەشەکردنی گۆڕانکاری و هێشتنەوەی یانەکە بە قازانجەوە.
ئەم بەرپرسیاریەتییانە زیاتر لەنێو ڕاهێنەرانی یانە بچووکەکاندا هەیە.
کۆمەڵێک لە باشترین ڕاهێنەرانی تۆپی پێ
- سێر ئەلێکس فێرگسۆن
- زێدان
- پیپ گواردیۆلا
- کارلۆ ئەنچیلۆتی
- دیێگۆ سیمیۆنی
- یۆرگن کلۆپ
- ماوریسیۆ پۆچێتینۆ
- هانسی فلیک
- ئەنتۆنیۆ کۆنتی
- تۆماس توخێل
- لویس ڤان خال
- خۆسێ مۆرینیۆ
- برێندان ڕۆدجێرز
- میرسیا لوسێسکۆ
- مارسێلۆ لیپی
- جولیان ناگێلسمان
- سێر مات باسبی
- برایان کلۆف
- ئارسن ڤینگەر
- هێلینیۆ هێرێرا
- جۆک شتاین
- ڤیتۆریۆ پۆزۆ
- بۆب پایسلی
- ئێرنست هاپڵ
- رینۆس میشێلز