ناوهڕۆك
ناساندن
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان IKFA (بە ئینگلیزی: Kurdistan Football Association، بە عەرەبی: اتحاد كوردستان لكرة القدم) یەکیەتییەکی فەرمیی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و بەرپرسی سەرجەم یاری و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستانە. ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە.
لۆگۆ
لۆگۆی یەکێتییەکە لەلایەن ڕەوەند سیروان نەورۆڵییەوە دروست کراوە و تۆپێک بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانەوە لەخۆی دەگرێت.
سەرۆکەکان
ماوە | سەرۆک |
---|---|
٢٠٠٦ بۆ ٢٠٢١/٣/٢ | سەفین کانەبی |
٢٠٢١/٣/٤ - ئێستا | تاریق عەبدولڕەحمان |
پاڵەوانێتییەکان
ئەو پاڵەوانیەتیەی لەژێر دەستی یەکێتییەکەیە:
- جامی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
- خوولی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
- جامی ڤیڤای ٢٠١٢
- وە گشت چالاکیەکانی یاری تۆپی پێ لە کوردستان.
سەرچاوەکان
428 بینین