ناوهڕۆك
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب: جاڕنامەی ئیسلامی
نوسەر: علی عیزەت بیگۆڤیچ
وەرگێڕانی: کۆسار رەوف
ناوەندی چاپ: ڕێنوێن
ژمارەی لاپەڕە: ١٤٠ لاپەڕە
ناساندن
کتێبی جاڕنامەی ئیسلامی یەکێکە لە کتێبە هەرە بەناوبانگ و بەربڵاوەکانی فەیلەسوفی گەورەی ئیسلامی (عەلی عیزەت بیگۆڤیچ) کە لەم کتێبەدا بە گشتی باسی ئایینی ئیسلام و سیاسەت دەکات، وە لە پاڵ ئەوەشدا باسی پەیوەندیەکانی نێوانیان دەکات.
کورتەیەک لە کتێبەکە
- کۆمەڵە هۆشداریەک دەدات بە تاکی موسوڵمان بە مەبەستی بنیاتنانی تاکێکی کاریگەر و کارتێکەر.
- بە وردی باسی نمونەی دروست و ڕاستی کۆمەڵگەی ئیسلامی دەکات وە لە ڕێگەی چەند ڕێنماییەکەوە هاوکاری خوێنەر دەبێت بۆ زیاتر تێگەییشتن و وردبوونەوە لە بابەتەکە.
- لە ڕێگەی چەند نمونەیەکەوە، باس لە گرنگی دەستگرتن بە شوناسەوە دەکات لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان.
- گرنگی ئیرادەی بەهێزی تیادا ڕووندەکرێتەوە، وە لە ڕێگەی چەندین نمونەی جۆراوجۆر، تاکی موسوڵمان هاندەدات بۆ هەبونی ئیرادە و ویستێکی بەهێز بۆ هێشتنەوە و بڵاوکردنەوەی ئیسلام.