ناوهڕۆك
ناسنامەی كتێب
ناوی كتێب: گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی بێباوەڕدا.
نوسینی: د.مصطفی محمود.
چاپ: ناوەندی تەفسیر
ژمارەی لاپەڕە: 192 لاپەڕە
بابەت: ئایینی
نرخ: 6000 دینار
كورتەیەك لە كتێبەكە
ئه‌م كتێبه پێشكه‌شه به‌و لاو و ڕۆشنبیره خوێن گه‌رمانه‌ی، كه هه‌میشه بیریان لای كاره نهێنییه سهرسوڕهێنهرهكانهو، شه‌و ده‌خه‌نه سه‌ر ڕۆژ بۆ به‌دیهێنانی ڕێگای ڕاستی و سه‌رفرازیی.
گومان له‌وه‌دا نیه، كه سه‌رفرازی ڕه‌وا له‌وه‌دایه، كه مرۆڤ بگاته دۆزینه‌وه‌ی بهرنامـهی ژیــانی ئاسوودهیــی و خۆشگوزه‌رانیی، خۆ ئاشكراشه تاقه به‌رنامه‌یه‌ك، كه مرۆڤ له كۆیله‌یی و چه‌واشه‌ی ژیان ڕزگار بكات، فیكری ئایینی ئیسلامه، خۆ هه‌روا به‌ئاسایی و ئاسانی ئه‌م بیره له ده‌روون و مێشكدا ، به‌بێ شاره‌زابوون له به‌رنامه‌كه‌ی ناچه‌سپێ.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا به‌دی ئه‌كرێ ئه‌وه‌یه، كه شاره‌زایی ته‌واو ئه‌دات به ڕۆشنبیران، و ئه‌و دوودڵی و ڕاڕایه نایه‌ڵێ، كه په‌نگ ئه‌خواته‌وه‌و له مێشكا، كه له ئه‌نجامی دژه‌كاری بیره سه‌رده‌مییه‌كانی ده‌ست كردی مرۆڤدا به‌رپابووه.
لەو کاتەوەی ئیسلام پەیدابووە بێگومان دژایەیکەرانیشی پەیدابوون ، یەکێک لەو ڕێگەیانەی کە دەیگرنە بەر گومان خستنە نێو دڵی موسڵمانانە بە پرسیارکردن، ئەم کتێبە وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک لەو هەزارەها پرسیارەیە کە دەکرێن لەسەر ئیسلام، لە ۱۹ بەش پێکهاتووە یاخود ۱۹ پرسیاری سەرەکی ناونیشانی هەندێک لەو بەشانە:
- گیان چییە؟
- واتای ئایین
- بەهەشت و دۆزەخ
- ئیسلام لەگەڵ ئافرەتان
- بۆچی قورئان دانراوی محمد (د.خ) نەبوو؟
بێگومان زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە بۆ هەر تاکێکی موسڵمان گرنگە تاکو خودی خۆی زیاتر دڵنیاببێتەوەو شارەزابێت لەسەر ئیسلام وە بشتوانێت بە شێوازێکی جوان و بەبەڵگەی بەهێز وەڵامی بەرامبەریان بدەنەوە