ناوهڕۆك
کۆنگرا گەل
کۆنگرەی گەلی کوردستان یان بەکورتی کۆنگرا-گەل (بە کرمانجی: Kongreya Gelê Kurdistanê, Kongra-Gel) لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە چیای قەندیل دامەزرا و یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد، کۆنگرا گەل بەدوای ھەڵوەشاندنەوەی کادەک دامەزرا. کۆنگرا-گەل ڕێکخستنێک لە ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و وەکوو پەرلەمانی پارتەکە وایە، زوبەیر ئایدار وەکوو سەرۆکی کۆنگرەی گەلی کوردستان ھەڵبژێردراوە.
لە پێنجەمین لێژنەی گشتیی کۆنگرەی گەلی کوردستان کە لە ١٦ و ٢٢ـی ئەیلوول لە قەندیل بەسترا، ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ (کەکەکە) گۆڕا و بوو بە کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە).
پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان
سەرچاوەکان
592 بینین