دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا - FSB

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-02-02:48:00 - کۆدی بابەت: 5092
دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا - FSB

ناوه‌ڕۆك

FSB

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیای یەكگرتوو یاخود لیژنەی ئاسایشی فیدراڵی ڕووسی، دەزگایەكی ئاسایشە و لەدوای ڕووخانی دەزگای KGB بووە جێگرەوەی ئەو دەزگایە و زۆرێك پێیان وایە تەنیا ناوەكەیان گۆڕاوە و هەمان سیاسەت بەكاردێتەوە، بەڵام ئەمجارە كاروباری دەزگاكە زیاتر جەخت لە ناوخۆ دەكاتەوە، هەروەها بۆ دەستگیركردنی سیخوڕان و پاراستنی سنوورە ناوخۆییەكان و هێرشی دژی تیرۆر و چاودێری بەكاردێت.

وڵات ڕووسیا
دامەزراندن 12/4/1995
بنكە باڵەخانەی لۆبیانكا – مۆسكۆ
پەڕەی سەرەكی ماڵپەڕی دەزگا

كارێكی دیكەی ئەم دەزگایە بریتییە لە لێكۆڵینەوە لە تاوانە گەورە قێزەونەكانی وڵات یاخود شكاندنی یاسا گەورەكانی ئاسایشی وڵات، بنكەی سەرەكییان لە هەمان بنكەی پێشووی  KGB دایە لە مۆسكۆ، لە مەیدانی لۆبیانكا، و لە ساڵی 2008ـەوە سەرۆكی دەزگاكە سەرۆكی سووپا ئەلێكساندەر بۆرتنیكۆڤـە.

لە ساڵی 1995 سەرۆكی ئەوكات بۆریس یەڵتسن دەستوور و یاساكانی دەزگاكەی دووبارە داڕشتەوە و بووە دەزگای سەرەكی و لەوەوبەدوا تەنیا كاری چاودێری سیخوڕان نەبوو، دواتریش لە 2003 بەشی پاسەوانی سنوور بووە باڵێك لەم دەزگایە كە تا ئەوكات سەربەخۆ بوو.

دوو دەزگای دیكە هەن كە جیان و سەر بەم دەزگایە نین لە كاركردندا ئەوانیش دەزگای هەواڵگری دەرەكی و پاسەوانانی دەوڵەتن.

بەپێی دەستووری ڕووسیا، كارمەندانی ئەم دەزگایە وەك هەر سەربازێكی دیكە لە بەشەكانی :

  • هێزە چەكدارەكان
  • پۆلیسی ناوخۆ
  • هێزی پارێزگاری فیدراڵی
  • دەزگای هەواڵگری
  • هێزی ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی هۆشبەر
  • هێزی فریاكەوتنی خێرا

خزمەتیان وەك یەكە و ماف و مووچەیان هەیە لە دەستووردا، بەڵام فەرماندەكانیان وەك هێزەكانی دیكە جلوبەرگی سەربازی فەرمی لەبەرناكەن.


سەرچاوەکان



783 بینین