یەکینەکانی پاراستنی شنگال

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-24-16:40:00 - کۆدی بابەت: 7690
یەکینەکانی پاراستنی شنگال

ناوه‌ڕۆك

یەپەشە

یەکینەکانی پاراستنی شنگال یان یەپەشە (بە کرمانجی: Yekîneyên Berxwedana Şengalê، بە عەرەبی: وحدات مقاومة سنجار). یەکینەیەکی ئێزیدییەکانە و لە ساڵی ٢٠٠٧ لە عێراق دامەزراوە. ئامانج لێی پاراستنی ئێزیدییەکانە لە گرووپە توندڕەو و هێرشبەر و نەیارەکان. دووەم گەورەترین هێزی ئێزیدییەکانە دوای هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە جەنگی دژی داعش یەپەشە چالاکتربوون.

ئازادکردنی شنگال

ساڵی ٢٠١٥، هەریەک لە یەپەشە و هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخان، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هاوپەیمانێتییەکیان بۆ گەڕاندنەوەی شاری شنگال دروست کرد لە دژی داعش.

هەریەک لەم هێزە و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخان لەژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان کۆبوونەتەوە و لەگەڵ هەریەک لە هێزەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان کاردەکەن.

Flag of YBŞ.svg
ئاڵای یەکینەکە
ساڵانی چالاکی ٢٠٠٧ بۆ ئێستا
سەرکردەکان
  • خەیری خزڕ
  • مەزڵووم شنگال
بنکە شنگال، پارێزگاری نەینەوا لە عێراق
هێز زیاتر لە ١,٥٠٠ کەس
بەشێکە لە  هاوپەیمانێتی شنگال 
هاوپەیمانان
دژمن  داعش
جەنگەکان

دووەم جەنگی ناوخۆی عێراق

  • کارەساتی شنگال
  • هێرشی شنگال لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
  • هێرشی شنگال لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥

جەنگی ناوخۆی سووریا

  • شەڕی ڕەققە
  • هێرشی عەفرین
پێگە پێگەی فەرمی

 


سەرچاوەکان



406 بینین