ریئاکتەری RBMK

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-01-02:15:00 - کۆدی بابەت: 5063
ریئاکتەری RBMK

ناوه‌ڕۆك

RBMK

ئاڕ بی ئێم كەی، بریتییە لە ڕیئاكتەرێكی (وەگەڕخەر) ئەتۆمی كە بە گرافیت ناوپۆشكراوە، و بەرهەمی یەكێتی سۆڤیەتە، ناوەكەشی ئاماژە بە چۆنیەتی دروستكردنەكەی دەكات، چونكە ناوەڕاستی ڕیئاكتەرەكە كە ناوكەكەی تێدایە و لەوێدا پارچەكردن ڕوودەدات و وزەی لێوە دروست دەبێت لەجێی ئەوەی لەناو پلێتی پۆشەری ناوكدا بێت، هەر گرووپێك لە سوتەمەنییەكە لەناو لولەیەكی هەشت سانتیمەتری بەناوی (كەناڵ) دادەنرا، ئەمەش وایدەكرد ئاوی سارد بە دەوروبەری سوتەمەنییەكەشدا بڕوات.

ڕیئاكتەرەكە بە پلێتێكی پۆڵایین سەری گیراوە كە تەواوی ناوكەكە دادەپۆشێت.

ئەو ڕیئاكتەرەی لە ساڵی 1986 لە چێرنۆبڵ تەقییەوە لەم جۆرەبوو، دواتریش بەهۆی كاسێتە دەنگییەكانی پڕۆفیسۆر لیگاسۆڤەوە كە نهێنی و كێشەكانی ڕیئاكتەرەكەی دەرخست و وەڵامی پرسیاری "چۆن ڕیئاكتەری RBMK دەتەقێتەوە؟"ـی دایەوە، بەدواداچوون كرا و كێشەكانی چارەسەر كران، لەدوای ئەو تەقینەشەوە بۆ زیاتر لە دوو دەیەیە كاردەكەن بەبێ كێشە.

جۆری 1000 و جۆری 1500

ڕیئاكتەری 1500 كە لەدوای ڕیئاكتەری 1000ـی دروستكرا تاكە جیاوازی ئەوەبوو ئاوی كەمتری دەویست و بڕێكی كەمتر لە یۆرانیۆمی بەكاردەهێنا.


سەرچاوەکان



496 بینین