وێستگەی چێرنۆبڵ چۆن تەقییەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-01-02:06:00 - کۆدی بابەت: 5062
وێستگەی چێرنۆبڵ چۆن تەقییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چێرنۆبڵ

ساڵی 1986 لە وێستگەی چێرنۆبڵ لە بەشی چوارەم ڕیئاكتەری RBMK تەقییەوە و بووە كارەساتێكی مێژوویی كە ناسراوە بە تەقینەوە چێرنۆبڵ، ئەوەش كاتێك ڕوویدا كە دەیانویست تاقیكردنەوە بكەن بۆ سەلامەتی.

ساردكردنەوەی ڕیئاكتەرەكان لەكاتی نەمانی كارەبا

لەبەرئەوەی وزەی ئەتۆمی وزەیەكی مەترسیداری هەستیارە بۆیە دەبێت ڕێگە لە چالاكییە زۆرەكەی بگیرێت و گەرم نەبێت، لە ڕیئاكتەرەكانی سۆڤیەتدا ئەم كارە بە بەكارهێنانی ئاو دەكرا، ئەوكاتیش بنكەی چواری وێستگەی چێرنۆبڵ بۆ خۆی 1600 یەكەی وزەی بەرهەمدەهێنا و لە هەموو كاتژمێرێكدا پێویستی بە 28 تەن ئاو هەبوو بۆ ساردكردنەوە.

چونكە فڕێدانی ئەو قەبارە زۆرەی ئاو پێویستی بە كارەبا هەبوو بۆیە لە ئەگەری كوژانەوەی كارەبا یان بوونی كێشە دەبووە هۆی وەستانی فڕێدانەكە و بەمەش ناوكەكە گەرم دەبوو، بەڵام وێستگەكە بۆخۆی سێ مۆلیدەی دیزڵی هەبوو، كە ئیشكردنیان لە 15 چركە دەستی پێدەكرد، بەڵام پێویستییان بە 75 چركە هەبوو بۆ گەیشتن بەوپەڕی هێزی خۆیان و بەرهەمهێنانی 5،5 مێگاوات كارەبا، ئەم خولەكە وەستانەش دەبووە كێشەیەكی گەورە، بۆیە ئەندازیاران دەیانویست بەو هەڵمەی كە لە ساردكردنەوەكە دروست دەبێت وزەیەك بەدەست بخەن كە بتوانێ جێگرەوەی نەبوونی كارەبا بێت، بەمەش پێویستیان بە مۆلیدەكان نابێت.

تاقیكردنەوەی چەند جارە

هەرچەند ئەم تاقیكردنەوەیە لە پێشتر سەری نەگرتبوو، بەڵام بەرپرسان (فۆمین و دیاتلۆڤ و بركانۆڤ) سووربوون لەسەر بەردەوامی پێدانی، لە ساڵی 1982 یەكەمین تاقیكردنەوە كرا و سەركەوتوو نەبوو، چونكە نەیتوانی بوارە موگناتیسییەكەی خۆی بپارێزێ لەكاتی وەستانی تۆرباینەكان، دواتریش لە ساڵانی 1984 و 1985 دووبارە شكستی هێنا، بەڵام ئەم سەلامەتییە پێویست بوو بۆ ڕیئاكتەرەكە بەدەستبهێنرێت.

كێشەی تاقیكردنەوەكە ئەوەبوو لەسەر بنەمای سەردەم توێژینەوەی بۆ نەكرابوو، و لەسەر بنچینەی كاری بەردەوامی ڕیئاكتەری (RBMK) دانەنرابوو، تەنیا وەك توێژینەوەیەكی كارەبایی سادە سەیردەكرا لە كاتێكدا كاركردن بوو لەگەڵ وزەیەكی بێشوماری ئەتۆمی چاوەڕواننەكراو.

بەپێی تۆمارەكانی ئەوكات (كە دواتر بە درۆ دەخرێنەوە بەهۆی كاسێتەكانی لیگاسۆڤەوە)، هیچكام لە دروستكەری وێستگەكان (نیكیت) و ئەندازیاری زانستی و لیژنەی چاودێری ئەتۆمی سۆڤیەتی واژوویان لەسەر تاقیكردنەوەكە نەكردووە، كاتێكیش كارەكەیان كردووە كە بریتیبوو لە تاقیكردنەوەی (كوژاندنەوەی ساردكردنەوەی ناوكەكە لە كاتی كتوپڕ و ساردكردنەوەی ناوكەكە بە ئاو) بەبێ ئاگاداركردنەوەی ئەندازیارانی بەشەكان.

وابڕیاربوو ئەم خاڵانە بەرجەستە بن لە ناوكەكەدا

  • ئیشكردنی ڕیئاكتەرەكە لە وزەی 700 بۆ 800 مێگاوات.
  • وادانرابوو كارپێكەری هەڵمەكە بە بەرزترین خێرایی ئیش پێ بكرێت.
  • كاتێك خاڵی یەكەم و دووەم جێبەجێ كرا، هەڵمەكە بوەستێت لە گەیشتن بە تۆرباینەكە.
  • هەڵسەنگاندنی ئاستی تۆرباینەكە بۆ ئەوەی بزانرێ ئایا دەتوانێت وزەی پێویست دروست بكات یان نا تاوەكو وەك فریاگوزاری سەرەتایی دابنرێ لەجێی مۆلیدە دیزڵەكان.
  • لەكاتی گەیشتنی مۆلیدەكانی فریاكەوتن بۆ خێرایی ئیشپێكردن، ڕێگە بە تۆرباینەكە دەدرێ بە سوڕانەوەی هەتاوەكو دەوەستێت.
  • كارپێكردنەوەی بەشی چاككردنەوە و ئەندازیاری.

نزمبوونەوەی لەناكاوی وزە

ئەوەی چاوەڕوان نەكرا ڕوویدا و لە كاتژمێر 12:05ـی بەیانی 26ـی مانگ، گەرمی ڕیئاكتەرەكە كە دەبوایە 700 بۆ 1000 بوایە، نزمبوویەوە بۆ 720، بەهۆی بەرهەمهێنانی زینۆنی 135 بۆ دووكەرتبوون، كە توخمێكی نیۆترۆنی چالاكە.

وزەی ناوكەكە بەردەوام بوو لە دابەزین، لە نەبوونی كارپێكەرەكەدا ڕووداوێك ڕوویدا كە پێی دەوترێت (ژەهراوی بوونی ڕیئاكتەر)، لە كاتی داگیرساندنی حاڵەتی جێگیر و باری ئاسایی، ڕێگری لەم كارە دەكرێت چونكە زینۆن 135 بەخێرایی دەسوتێت كاتێك دروست دەبێت بەهۆی شیبوونەوەی یۆد 135 لە ڕێگای وەرگرتنی نیۆترۆنەكان لە چالاكییە بەردەوامەكەدا، بۆ ئەوەی زینۆن 135 لە بەرزترین ئاستی جێگیری بێت.

بە كەمبوونەوەی هێزی ڕیئاكتەرەكە، ڕێژەیەكی زیاتر لە یۆدی 135 شیبوویەوە كە پێشتر بەرهەمهاتبوو بەمەش هێزێكی زیاتری دایە زینۆن 135 بۆ ئەوەی بسوتێت.

بۆ وەستاندنی ئەم حاڵەتەش دەست برا بۆ دوگمەی وەستاندن، بەڵام ئەوە بووە هۆی ترازانی گرافیت لە ناوكەكە و بەرزكردنەوەی چالاكی و  دروستكردنی هەڵمێكی زۆر كە پەستانی خستە سەر پلێتەكە و بووە هۆی تەقاندنەوەی و دواتریش گڕگرتنی ناوكەكە و تەقینەوەی بیناكە.


سەرچاوەکان



454 بینین