هەنار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-20:27:00 - کۆدی بابەت: 4958
هەنار

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتووی هەنار

  • بەرەکەی
  • توێکڵەکەی
  • دەنکەکەی

مێژووی

بە لاتینی بەم میوەیە دەوترا (Malus punica). هەنار لە قورئانی پیرۆز ناوی هاتووە، لە سەردەمی یەهودیەکان بەکارهاتووە لە بۆنە ئاینییەکانەوە، لەلایەن ئەگریک و ڕۆمەکان و فیرعەونەکانەوە ناسراوە و وێنەی هەیە لەسەر دیوارە نەقشکراوەکان.
سەرچاوەی سەرەکی هەنار ئاسیایە بە تایبەتی وڵاتی فارس و هند.
لە ڕێگەی سوریا و لبنان و فەلەستینەوە گەیشتە باکوری میسر و وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست.

سێ جۆر هەنار هەیە

١- هەناری ترش دەکرێتە ڕوبە هەنار.
٢- هەناری مام ناوەندی بۆ خواردنە.
٣- هەناری شیرین کە لە سوریا و لوبنان زۆرە و خوێ یان شەکر و ئاوی گوڵ بۆ دەنکەکەی زیاد دەکەن تاوەکو تامی خۆشتر بێت.

پێکهاتەکەی

- توێکڵەکەی نزیکەی ٢٢٪. کە ئەو ماددانەی تیایە:

  • Pseudo pelletierine
  • Punico Tannic acid
  • Gallic acid
  • Mannite
  • Methyl pelletrierine
  • Iso pelletrierin

- توێکڵی دارەکەش ئەمانەی تیایە: Tounic acid, Pelletierine Tannate، شەکر و لینجە ماددە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

١- توێکڵی دارەکە بۆ دەبغکردن و بۆیە کردن بەکاردێت.
٢- ماددەی (Pelletierine Tannate) بۆ کوشتنی کرمەکان بەکاردێت بە تایبەتی کرمی شریتی.
٣- پێست نەرم دەکات و ساردی دەکاتەوە.
٤- لە هیندستان بەکاردێت بۆ چارەسەری سکچوون پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئەفیۆن.
٥- بۆ هەوکردنی گەرو و قوڕقوڕاگە باشە بەوەی شلەی هەنار غەرغەرە پێبکرێت.
٦- هەناری ترش کەم کەرەوەی (ترشی یوریک)ـە کە هۆکاری توشبوونە بە نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) کە تووشی ئازاری جومگەکان دەبێت.
٧- بۆ نەخۆشی دڵە کوتێ و زیادی لێدانی دڵ باشە.
٨- نەخۆشییەکانی گەدە بە تایبەتی پشێوی و هەرس نەکردن.
٩- چالاکی جگەر زیاد دەکات بۆ بەرگری لە نەخۆشییەکانی ڤایرۆسی.
١٠- چارەسەری کۆکە دەکات بە تایبەتی هەناری شیرین. 
١١- دەنگی مرۆڤ ڕەوان و ڕوون و خۆش دەکات.
١٢- بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی پێست باشە.
١٣- چالاکی جینی پیاو کەم دەکاتەوە.
١٤- توێکڵی هەنار و خەنە بۆ بۆیەکردنەوەی قژی سەر بەکاردێت.


سەرچاوەکان



990 بینین