مۆز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-18:18:00 - کۆدی بابەت: 4954
مۆز

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

بەرەکەی بە گەیوی و کاڵی و گیراوەکەی.

مێژووی

بەرەکەی ناوی (پانتەین)ـە و نزیکەی ٤٠ جۆری هەیە. بە کاڵی نیشاستەی زۆری تیایە کاتێ پێدەگات ئەو نیشاستەیە دەبێتە شەکر.
لە ئینگلتەرا ناسراوە بە (Banana) وە (Pantain) بەو جۆرە دەڵێن کە بۆ چێشت بەکاردێت وەک برژاندن و سورکردنەوە بە فڕن و بە زەیت، زۆر جاریش لەگەڵ شۆربا تێکەڵ دەکرێت. لە هەندێ شوێن وشکی دەکەنەوە و دەیکەینە ئارد.

پێکهاتەکەی

- کاربۆهیدرات ٨١.٧٪ کە زیاتر لە ٢/٣ نیشاستەیە، ئاو ١٠.٦٪، چەوری ١.١٥٪، ڕیشاڵ ١.١٥٪.
- خوێی کانزایی ١.٦٪. فۆسفات ١.٢٦٪.
- ڤیتامینەکانی (A و B2 و B6 و B12 و D).

بەکارهێنانی و سوودەکانی

١- میوەیەکە زیاتر بۆ خواردن بەکاردێت نەوەک چارەسەر.
٢- بۆ چارەسەری هەندێ لە کرمەکان.
٣- بۆ مارپێوەدان و نەخۆشی شاهانە بەکاردێت.
٤- بۆ سکچوون و نەخۆشی ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن بەکاردێت.
٥- چالاکی مێشک زیاد دەکات بەهۆی بوونی فۆسفۆڕ تیایدا، بۆ بیرتیژی و لەبەرکردن باشە.
٦- چالاکی گورچیلە زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
٧- بۆ چالاکی شەهوەی پیاو باشە.
٨- بۆ هەوکردنی سیەکان و بۆری هەوا باشە.
٩- بۆ نەرم کردن و ڕوونی پێست باشە.


سەرچاوەکان



730 بینین