چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕۆنی بزوێنەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-22:40:00 - کۆدی بابەت: 4595
چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕۆنی بزوێنەر
زانیاری هەمەڕەنگی ئۆتۆمبێل

بەكارهێنانی ڕۆنی گونجاو

پێویستە ئاگاداربیت لە هەڵبژاردنی ڕۆنی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەكەت، بۆ ئەوەی توانا و بەهێزی بزوێنەرەكەت بپارێزیت، بۆیە پێشنیاردەكرێت كە ناوبەناو پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجام بدەیت، هەروەها ڕۆنی گەنجاو هەڵبژێریت كە لە كەتەلۆگی ئۆتۆمبێلەكەدا دیاریكراوە، چونكە لە كەتەلۆگی ئۆتۆمبێلەكەدا هەموو ئەو زانیاریانە هەیە كە پێویستە بۆ هەڵبژاردنی ڕۆنی گونجاو لەگەڵ بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەت، هەروەها پێویستە مانگی یەك جار پشكنین بۆ ڕۆن و ئاو و شلەی ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، ئەم ڕێگەیە یارمەتیت دەدات بە زوویی كێشەكانی ئۆتۆمبێلەكەت بدۆزیتەەوە گەر هەبوو.

جۆرەكانی ڕۆنی بزوێنەر

شارەزایان ڕێنمایی دەكەن كە ڕۆنی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵبژێرن، هەروەها ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكان جۆری زۆریان هەیە كە بریتییە لە:

  1. ڕۆنە كانزاییەكان (Mineral Oil): ئەم جۆرە ڕۆنانە لە سروشتەوە بەدەستدێن، دەكرێت لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا بەكاربهێرێت، هەروەها ئەم جۆرە ڕۆنە زۆر بەكاردێت بەبۆنەی كەمی نرخەكەیەوە.
  2. ڕۆنە دروستكراوەكان (Fully Synthetic Oil): ڕۆنە دروستكراوەكان تایبەمەندی ئەوەیان هەیە كە ڕۆنی كانزاییان وەك بنچینەیەك تێدایە، ئەم ڕۆنە بەشێوەیەك دروستكراوە كە لە پلە گەرمە بەرزەكاندا جێگیر بێت، هەروەها ئەم جۆرە ڕۆنانە نرخەكانیان هەرزانە و هەندێك ماددەیان تێدایە كە ڕۆنەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر بە پاكی دەهێڵێتەوە.
  3. ڕۆنە نیمچە دروستكراوەكان (Semi-synthetic Oil): پێكهاتەی ڕۆنە نیمچە دروستكراوەكان پێكدێت لە %70 ڕۆنە كانزاییەكان و %30 ڕۆنە دروستكراوەكان، ئۆتۆمبێلە نوێیەكان كێشەیان بۆ دروست نابێت لەكاتی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ جۆری ڕۆنە دروستكراوەكان یان كانزاییەكان.
  4. ڕۆنی میلە زۆرەكان (High Mileage Oil): ئەم جۆرە ڕۆنانەی بەكاردێت بۆ زیادكردنی تەمەنی ئەو بزوێنەرانەی كە زۆر كاریان كردووە و مەودایەكی زۆریان بڕیووە، ئەم جۆرە ڕۆنانەی گەلێك ماددەی زۆری تێدایە وەك، دژە ئۆكسانەكان، فێنككرەوەكان و چەندین ماددەی تر كە یارمەتی نوێكردنەوەی بزوێنەرە كۆنەكان دەدەن.

ئەو ماددە زیادكراوانەی كە دەكرێنە ناو ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكانەوە

  • پاككەرەوەكان (Detergents): ئەم ماددانە بەكاردێن بۆ پاكردنەوە و لێكردنەوەی ئەو ڕووشاوی و پیسییانەی كە بەبۆنەی پلەی گەرمی بەرزەوە دروستبوونە.
  • دژە ڕووشانەكان (Antiwear): ئەم مادانە بەكاردێت بۆ پاراستی ڕووبەری دەرەوەی پارچە ئاسنینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە، نەهێشتنی لێبوونەوە و داخورانی ئەو چینە چەورییەی كە پێوەیەتی.
  • یارمەتیدەری لینجی (Viscosity-index): ئەم ماددەیە یارمەتی كەمكردنەوەی كڵۆپ كردنی ڕۆنەكە دەدات كە بەبۆنەی پلە گەرمییە بەرزەكانەوە دروست دەبێت.
  • دژە كەف كردن (Foam inhibitors): بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو كەفەی كە بەبۆنەی سوڕانەوەی بۆری بزوێنەرەكە بەناو ڕۆنەكەدا دروست دەبێت.
  • كەمكرەوەی لێكخشاندنەكان (Friction modifiers): ئەم ماددانە یارمەتی كەمكردنەوەی لێكخشاندنی بەشەكانی بزوێنەرەكە دەدات و بەهێزتری دەكات.


سەرچاوەکان



361 بینین