سڵق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-22:09:00 - کۆدی بابەت: 4592
سڵق

ناوه‌ڕۆك

مێژووی سڵق

ڕووەکێکی هەمەجینەیە (دوو ڕەگە) لە سڵقی دەریایی دروست بووە(Beta maritima)، لەسەر ڕۆخی ڕووبارەکان و دەریاکان دەڕوێت لە ئاسیا و ئەوروپا، لە سوریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستین زۆر بەکاردێت، لە نەخشەی ئاشووریەکان وێنەی سڵق هەیە لەسەر دیوارەکان، ڕۆمانیەکان بەکاریان هێناوە بۆ سكچوون، لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا لەگەڵ کەوەر تێکەڵ دەکرا وەک شۆربا بەکاردەهات و تاوەکو ئێستاش هەر بەکاردێت بەناوی(Poire).

پێکهاتەکەی

-ئاوی زۆری تێدایە.
-کانزای کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە.
-ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی، سی، کەی) و ترشی فۆلیکی تێدایە کە بۆ ئافرەتانی دووگیان (سکپڕ) زۆر پێویستە.

بەکارهێنان و سوودەکانی

١-سوودی هەیە بۆ ڕەوانی هەوکردنی کۆڵۆن و دەرکردنی با و بژ.
٢-پێست جوان دەکات بە خواردنی یان دانانی لەسەر پێست بۆ ماوەیەک و سوودی هەیە بۆ هەوکردن و برینی پێست.
٣-بۆ کەم خوێنی زۆر بەسوودە چونکە ترشی فۆلیک و ئاسن و ڤیتامین بی زۆر تێدایە.
٤-بۆ تینویەتی باشە چونکە ئاوی زۆرە.
٥-بۆ بەرگری لە هەوکردنی کۆئەندامی میز باشە.
٦-بۆ سەرئێشە و شەقیقە، پشێوی دەرون و ناهاوسەنگی میزاج زۆر باشە.
٧-بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک: هیشکە بیرۆ و نەخۆشی (داء الثعلبة)، بە شێوەی خواردن یان دانانی لەسەر شوێنە تووشبووەکە،


سەرچاوەکان



848 بینین