تەماتە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-17-17:04:00 - کۆدی بابەت: 4588
تەماتە

ناوه‌ڕۆك

تەماتە - (Tomato)

بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی

مێژوو و شوێنەواری

لە ووڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای باشوور، بەهۆی ئیسپانییەکان هاتووەتە ئەوروپاوە و لەوێوە گەیشتووەتە گشت ووڵاتانی جیهان، لەسەرەتا وایان دەزانی تەماتە ژەهراویە تەنها بۆ جوانی باخچە ماڵەکان بەکاریان دەهێنا، دوایی بۆیان دەرکەوت کەوا ژەهراوی نییە و خواردنی دەست پێکرا لە گشت جیهان و گشت چێشتخانەکان.

پێکهاتەکانی

-ئاو ٪٩٣، گلۆسرین ٪٤، ماددەی کەفی ٪١، زەیت.
-ڤیتامینی (ئەی، سی، بی١، بی٢)تیدایە.

سوودەکانی بەکارهێنانی

١-ئارەزووی خواردنی زیاد دەکات.
٢-زیادکردنی میزکردن.
٣-سكچوون.
٤-چالاکی لەش زیاد دەکات و بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و پەستانی خوێن باشە.

 


سەرچاوەکان



970 بینین