سپێناغ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-17-16:58:00 - کۆدی بابەت: 4587
سپێناغ

ناوه‌ڕۆك

سپێناغ (Spinach)

سپێناخ گیایەکە لە سەرەتادا لە ئێرانەوە بردراوەتە چین لە سەدەی حەوتەم، وە لە سەدەی دوانزەدا گەیشتە ئیسپانیا لەوێشەوە ساڵی (١٨٠٦)بردیانە (ئەمریکا) و بە هەموو ووڵاتاندا بڵاوبوەتەوە، گیایەکی یەک ساڵەیە گەڵای ڕاستە و تاڕاددەیەک پان و سێ گۆشەیە ڕەنگی سەوزە وە بۆ سەرمای زستان خۆی ڕادەگرێت تا (٥٠) سانتیمەتر بەرز دەبێت، پایزە و بەهارەی هەیە، بەهارەکەی لە سەرەتای بەهاردا دەچێنرێت کە بە سپێناخی ئینگلیزی ناسراوە، پایزەکەی دەبێت خاکەکەی بەپیت بێت ئینجا لە زستاندا پێدەگات، گوڵەکەی سەوزێکی کەم ڕەنگە، خواردنێکی بەسوودە.

شوێنی سەرەکی

ئاسیا شوێنی سەرەکی ئەو ڕووەکەیە بەتایبەتی ئێران، گەیشتە ئەوروپا لە سەدەی پازدەهەمی زاینی.

پێکهاتەکەی

١-ئاو ٪٩٠، پڕۆتین ٪٢.٥، چەوری ٪٠.٣، نیشاستە ٪٠.٩، ڕیشاڵ ٪٨.
٢-ماددەی نایترۆجینی زۆرە، نیشاستە و ئاسنیشی تێدایە.
٣-خۆراکێکی دەوڵەمەندە زیاتر لە سەوزەکانی تر، پیکهاتەی ئەو کلۆرۆفیلەی تێیدایەتی زۆر نزیکە لە پێکهاتەی هیمۆگڵۆبینی خوێن بۆیە بۆ کەم خوێنی زۆر بەسوودە، سپێناغ ١٠-٢٠ بەش لە ١٠٠٠ بەشی کلۆرۆفیلە، لەکاتی شەڕدا فەڕەنسییەکان گیراوەی سپێناغیان دەدا بە سەربازەکان بە تایبەتی ئەوانەی خوێن بەربوونیان هەبوو.
٤-نە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی کیکس و ڕۆسکۆی دەرکەوتووە کەوا سپێناغ بۆ چارەسەری شەوکوێری باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) تیدایە، ئەمەش لە گۆڤارێك لە ساڵی ١٩٢٦ بڵاوکراوەتەوە.
٥-زانا بۆس بۆی دەرکەوت کەوا سپێناغ ڕێژەیەکی باشی ڤیتامین (ئەی) تێدایە بەڵام ڤیتامین (دی) زۆر کەم تێدایە.
٦-سپیناغ بڕێکی باش لە خوێی بەردی و کانزایی وەک: ئاسن و گۆگرد و کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و کلۆری و مسی تێدایە.
٧-ڤیتامین (A , D ,B ,K) تێدایە.

سوودەکانی و بەکارهێنانی پزیشکی

  • دابەزینی پلەی گەرمی و شکانی تینویەتی.
  • زیادکردنی میز.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  • هەوکردنی سییەکان و بۆریەکانی هەوا.
  • سكچوون.
  • نابێت بەکاربێت لەوانەی بەرد و ووردە بەردی گورچیلەیان هەیە چونکە خۆی کانزای کالیسیۆم و فۆسفات
  • و ئۆگزالاتی زۆرە کە دەبێتە هۆی نیشتن و دروستبوونی بەرد.
  • بۆ کەسانی کەم خوێن خواردنێکی باشە.
  • پاککەرەوەی گەدە و ڕیخۆلەیە وە تا دادەبەزێنێت.
  • بۆ هەوکردنی سییەکان و ڕیخۆڵە و بۆ قەبزی بەکاردێت.
  • بۆ ئەوانەی حەزدەکەن کێشیان کەم بکات.
  • تەڕی گەدە زیاد دەکات و هەرس پێش دەخات.

تێبینی: نابێت زۆر بخورێت، بەتایبەتی ئەوانەی خوێنیان زۆرە یان ماددەی ئاسن لە لەشیاندا زۆرە.


سەرچاوەکان



749 بینین