ڕووداوی مۆکدین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-02:36:00 - کۆدی بابەت: 4542
ڕووداوی مۆکدین

ناوه‌ڕۆك

زانیاری گشتی

بەرواری جەنگەكە - 18/9/1931 بۆ 18/2/1932

ڕووداوی مۆكدین كە ناسراوە بە ڕووداوی مەنچۆریا، پلانێكی ژاپۆنی بوو بۆ داگیركردنی بەشی باكووری وڵاتی چین واتە مەنچۆریا لە ساڵی 1931.

لە 18ـی ئەیلولی 1931، جێداری ژاپۆنی كاوامۆتۆ سیومۆری ڕێژەیەكی كەم لە دینامیتی لە نزیك هێڵی ئاسنینی مەنچۆریا لە سنوورەكانی ژاپۆن لە نزیك مۆكدین ( ئێستا ناوی شنیانگە) تەقاندەوە، لەگەڵ ئەوەی تەقینەوەكە ئەوەندە بچووك بوو كە تەنانەت هێڵە ئاسنینەكەی نەشكاند بەڵام ژاپۆن ئەمەی بە بیانوو هێنایەوە و هێرشی كردە سەر مەنچۆریا و تۆمەتباری كردن بە هێرش و پیلان دژی ئیمپڕاتۆریەتی ژاپۆن، دواتریش ناوی مەنچۆریای گۆڕی بۆ دەوڵەتی مانشۆكۆ.

ڕووداوەكە وەك فێڵێكی قێزەون لە دونیا ناسێنرا و بەمەش ژاپۆن لە كۆمەڵەی نەتەوەكان دوورخرایەوە.

هۆكاری هێرشەكە

دوای جەنگی یەكەمی جیهانی كاربەدەستانی ژاپۆنی چاویان لە وڵاتانی دراوسێیان بوو بۆ پڕكردنەوەی نەبوونییەكانی سەردەمی جەنگ و بەمەش دەستیان كرد بە داگیركاری و جەنگیش چینیش یەكێك بوو لەوان.

زۆری بەرهەمهێنانیش لەلایەن چینەوە بووە هۆی كەمهێنانی هاوردەكردن لە وڵاتی ژاپۆنەوە، بەمەش ئابووری ژاپۆن بەرەو لاوازی ڕۆشت و وایكرد هێزێكی سەربازی فاشی بێتە سەر حوكم.

ئەم هێزەش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ئەوكات هێدیكی تۆجۆ ـوە سەركردایەتی دەكرا كە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ئەوكات (هیرۆهیتۆ) دابوو، و لە ساڵی 1931 بۆ پڕكردنەوەی خواستەكانیان بە بیانووی ڕووداوی مۆكدین، ژاپۆن هێرشی كردە سەر مەنچۆریا.


سەرچاوەکان



609 بینین