سوڵتان سڵێمانی قانونی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-02:48:00 - کۆدی بابەت: 4344
سوڵتان سڵێمانی قانونی

ناوه‌ڕۆك

سڵێمانی قانونی

ۆ

شوێنی لەدایكبوون و گەورەبوونی

سوڵتان سڵێمانی قانونی، یان سڵێمانی یەكەم لە شاری ترابزۆن لە 6 تشرینی دووەمی ساڵی 1494 لەدایك بووە، كوڕی یەكەمی سوڵتان سەلیمی یەكەم بووە، بۆیە پەروەردەیەكی باشی وەرگرتووە و گرنگی زۆری پێدراوە، سەرەتا فێری بەڕێوەبردنی دەوڵەت كراوە پاشان زانستی سەربازی و ئیسلامی، پاشان باوكی یارمەتیدا بۆ ئەوی لە ترابزۆنەوە بڕوات بۆ ئەستنەبوڵ، كە لەوێ بوو بە والی صارووهان (لە ئێستادا بە مانیسان ناسراوە) كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ.

سیفەتەكانی

سوڵتان سڵێمانی قانونی باڵایەكی بەرزی هەبووە، برۆی ئەستووربووە، دەموچاوێكی ڕێكی هەبووە، كەمێك لووتی لار بووە، ڕێشێكی تەنكی هەبووە و سمێڵی پڕ بووە، جەستەیەكی بەهێزی هەبووە هەرچەندە كەمێك زەعیف بووە، هەروەها كەسێكی قۆز بووە و جەنگاوەرێكی بەتوانابووە و لە بەكارهێنانی تیروكەوان و شمشێردا شارەزابووە، هەروەها بە كەسێكی دادپەروەر و لێبووردە ناسراوە، كەسێكی بەهێزبووە بەرامبەر ستەمكاران و دینەكەی بە باشی پاراستووە، هەروەها حەزی لە شیعر هەبووە و لەسەری خوێندوویەتی و دیوانێكی هەیە، گرنگی زۆری دەدا بە زانا و شاعیر و نووسەرەكان، هەروەها یارمەتی دەدان لەڕووی داراریی و دەروونییەوە.

وەرگرتنی دەسەڵات

لە ساڵی 1520 زایینی سوڵتان سەلیمی یەكەم كۆچی دوایی كرد، پاش گەیشتنی هەواڵەكە بە سوڵتان سڵێمانی قانونی دوای هەشت ڕۆژ شوێنەكەی گرتەوە و دەسەڵاتی وەرگرت، ڕۆیشت بۆ ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی لەسەر كورسی پادشایەتی دابنیشێت لە كۆشكی (طوب قابي)، كە دەسەڵاتی گرتە دەست خەزێنەی دەوڵەت پڕ بوو، هەروەها سوپایەكی هەبوو كە نە لە وشكانی و نە لە دەریاكان نەدەبەزێنرا، كاتێك دەسەڵاتی گرتە دەست هیچ ڕكابەرییەكی نەبوو چونكە تاكە كوڕی سوڵتان سەلیم بوو، هەروەها پاش دەستبەكاربوونی لە دژی ئەو شۆڕشانە دەجەنگا كە لە میصر و ئەنادۆڵ دروست دەبوون.

دەستكەوتە سیاسی و سەربازییەكانی

سوڵتان سڵێمانی قانونی چەندین دەستكەوتی هەبووە لە ئەوروپا و وڵاتە عەرەبییەكان هەم لەڕووی سەربازی و هەم سیاسی، كە گرنگترینیان بریتین لە:

دەستكەوتەكانی لە ئەوروپا

  • وڵاتی كریمیای داگیركرد لە باكووری دەریای ڕەش، هەروەها داگیركردنی بلگراد كە پایتەختی سربیایە لەگەڵ داگیركردنی نەمسا و ئازوقە كردنە سەر ڤیێنای پایتەختی، كە ئەمە بە دوورترین خاڵ دادەنرێت كە دەوڵەتی عەسمانی توانیبێتی پێی بگات.
  • داگیركردنی چەندین دوورگەی دەریای سپی ناوەڕاست، كە یارمەتی دەوڵەتی عوسمانیدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەریای ناوڕاست.
  • بەستنی گرێبەست لەگەڵ حكومەتی فەڕەنسا بۆ یارمەتیدانی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی دژی ئیسپانیا و نەمسا و پورتوگال.

دەستكەوتەكانی لە وڵاتە عەرەبییەكان

  • گەورەكردنی سنووری دەوڵەتی عوسمانی و زیادكردنی عەدەن و سەنعا و دەرگای مەندەب بۆ سنورەكانی.
  • پاراستنی ناوچەی باكووری كیشوەری ئەفریقا لە هێرشەكانی سوپاكانی پورتوگال و ئیسپانیا، لەسەر دەستی فەرماندەی عوسمانی (خير الدين بربروس) كە یەكێك بووە لە شوێنكەوتوانی سوڵتان سڵێمان.
  • ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانەكانی صەفەویەكان بۆ بابەتە سیاسییەكانی عێراق، كە دواتر سوڵتان سڵێمان هێرشی كردە سەریان و تەبرێزی پایتەختی صەفەوییەكانی لە ساڵی 1536 داگیركرد.

لایەنی شارستانی حوكمكردنی

سوڵتان سڵێمان گرنگی زۆری بە لایەنی كۆمەڵایەتی دەوڵەتەكەی داوە و ویستویەتی بەهێزتری بكات، لە چەند خاڵێكدا كارەكانی ڕوون دەكەینەوە:

  • كۆمەڵە یاسایەكی دەكرد بۆ ڕێكخستنەوەی پایەكانی دەوڵەتەكەی و شێوازی كاركردنەكەی، بۆیە نازناوی (سڵێمانی قانوونی) وەرگرتووە.
  • گرنگیدان بە بواری پەروەردە و فێركردن، هانی زانا و قوتابییەكانی دەدا، هەروەها چەندین بنكە خوێندن و قوتابخانە و كتێبخانەی دروستكردووە، وەك كتێبخانەی سلێمانی.
  • گرنگیدان بە دامەزراوە و ڕێگاكان، لە سەردەمی سوڵتان سڵێماندا چەندین بینای گەوری دروستكردووە، وەك قوتابخانەكان، كتێبخانەكان، مزگەوتەكان و نەخۆشخانەكان، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو پێشكەوتنەیە كە شاری سلێمانی بەخۆیەوە بینیوە.

لایەنە نەرێنییەكانی حوكمكردنی سوڵتان سڵێمان

هەرچەندە سوڵتان سڵێمان چەندین دەستكەوتی هەبوو بەڵام لە هەڵە بێبەش نەبوو، كە تووشی چەند هەڵەیەك بووە كە بوونەتە هۆی لاوازبوونی دەوڵەتی عوسمانی، كە بریتین لە:

  • پێدانی هەندێك ماف بە بازرگانە بیانییەكان، كە دواتر كاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتەكە دروستكرد و وای لە وڵاتە بییانییەكان كرد كە دەست وەربدەنە كاروباری ناوخۆی دەوڵەتەكە.
  • دەسەڵاتی دا بە كەسێكی تر لە هەڕەمی دەسەڵاتدا كە توانای دەست تێوەردان و بڕیاردانی هەبوو كە تەنها سوڵتان دەیتوانی ئەنجامی بدات، ئەمەش بوویە هۆی ڕوودانی چەندین شت بەبێ ئاگاداربوونی سوڵتان.
  • ڕێگەدان بە یێنیچێرییەكان (یێنیچێری بە سەبازە كارامەكانە دەوڵەتی عوسمانی دەوترا) بۆ كاركردن لەژێر دەستی فەرماندەكانیان نەك وەرگرتنی فەرمانەكانی سوڵتان، هەروەها ڕێگەیان پێدرا كە كاری تر بكەن وەك بازرگانی، ئەمەش بوویە هۆی سەرقاڵبوونی سەربازەكان و گرنگی نەدان بە كارەكەیان و پاراستنی دەوڵەتەكەیان.
  • كاریگەری سوڵتان سڵێمان لەسەر هەندێك لە وەزیر و خێزانەكانی، بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكانی خۆیان، كە ئەمەش بوویە هۆی كوشتنی دوو منداڵی بەناوی بایزید و موستەفا، كە بەبۆنەی ئەمەوە فیتنە ڕقەبەرایەتی بڵاوبوویەوە.

كۆچی دوایی

سوڵتان سڵێمانی قانونی بۆ كۆتا جار پێشڕەوی سوپاكەی كرد لە ساڵی 1566، كە لە جەنگی دژی (فێرناندی یەكەم) كە ئیمپڕاتۆری نەمسا بوو، جەنگەكە بەبۆنەی شكاندنی پەیماننامەی ئاشتییەوە بوو لەلایەن نەمساوە كاتێك هێرشیان كرد سەر یەكێك لە ناوچەكانی دەوڵەتی عوسمانی، هەرچەندە سوڵتان سڵێمان توشی نەخۆشی بوو لە كاتی خۆئامادەكردن بۆ جەنگ هەروەها تەمەنی گەورە بوو كە ئەو كاتە 72 ساڵ ئەبوو، بەڵام محەمەد پاشا توانی ڕازی بكات لەوەی كە ڕابەرایەتی سوپاكە بكات، باری تەندروستی سوڵتان سڵێمان بەرەو خراپتر دەچوو بەتایبەتی دوای تێپەڕاندی شاری ئەدێرنە (Edirne)، دوای مانگێك و لە 7 ئەیلولی ساڵی 1566 سوڵتان سڵێمان كۆچی دوایی كرد.


سەرچاوەکان



2115 بینین