خواریزمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-30-23:23:00 - کۆدی بابەت: 3951
خواریزمی

ناوه‌ڕۆك

خواریزمی كێیە؟

محەمەدی كوڕی موسای خواریزمی، زانای گەردوونناسی و بیركاری و جوگرافیای سەردەمی عەباسییەكانە، چەندین بڵاوكراوەی هەیە لە بوارەكانی زانستی جەبر و ئەندازیاری، هەروەها یارمەتی هەستانەوەی زانستی ئیسلامی داوە.

كورتەیەك دەربارەی خواریزمی

ناوی تەواوی محەمەدی كوڕی موسای خواریزمییە كە نازناوەكەی أبو عبدالله، زانایەكی سەردەمی عەباسییەكانە، خواریزمی شارەزاییەكی زۆری لە بوارە زانستییەكاندا هەبوو وەك بیركاری و جوگرافیا و گەردوونناسی.
ۆ

سەرەتای ژیانی خواریزمی

محەمەدی كوڕی موسای خواریزمی لە ساڵی 773 زاینی لە شاری خواریزم لە خۆراسان لەدایكبووە، پاشان لەگەڵ خێزانەكەی ڕۆشتوون بۆ گوندێك نزیك لە بەغداد بەناوی گوندی (قطربل)، باوكی لەوێ چەند كێڵگەیەكی هەبووە، كە خواریزمی بەیانیان كاری تێدا دەكرد.
لە تەمەنی لاوێتیدا زمانی عەرەبی بە تەواوەتی زانیوە و دواتر فێری زمانەكانی توركی و فارسی بووە، حەزی بە ئەسپسواری هەبووە و لە پێشبڕكێی ئەسپسواریدا بەشداری كردووە، بەبۆنەی زیرەكییەكەیەوە ئامۆژگاری كراوە كە بڕوات بۆ بەغداد بۆ خوێندن، لە بەغداد بۆ ماوەی دوو ساڵ مایەوە و ئەو زانیاریانەی كە لە بارەی بیركاریەوە هەبوو لە زاناكانەوە فێربوو.

دەستكەوتەكانی خواریزمی

دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بواری بیركاریدا لەلایەن ماڵی زانست (بيت الحكمة)، هارون ڕەشید وەك زانای بیركاری لەهەمان شوێندا دایمەزراندەوە.
بيت الحكمة، بە كتێبخانەی گەورەی بەغدا ناسراوە، كە ئەكادیمیای گەورەی عەباسییەكان بووە لە بەغدا.

لەگەڵ زانینی زمانەكانی توركی و فارسی، خواریزمی خۆی فێری زمانی یۆنانی كرد بەمەبەستی وەڕگێڕانی كتێبە یۆنانیەكان بەتایبەتی ئەو كتێبانەی كە پەیوەندی بە زانستی بیركارییەوە هەبوو، پاش وەرگێڕانی ئەو كتێبانە خواریزمی لە كتێبخانەی ماڵی زانست (بيت الحكمة) ڕێكیخستن.

لەو كتێبانەی كە خواریزمی وەریگێڕابوون كتێبی (الحساب الهندي) بوو، كە باسی بنچینەكانی كۆكردنەوە و لێدەركردنی تێدا كراوە.

پاش كۆچی دوایی هارون ڕەشید، كوڕەكەی دەسەڵاتی گرتە دەست و خواریزمی كرد بە سەرپەرشتیاری گەنجینەی كتێبەكان لە كتێبخانەی كۆشك، كە لەم كتێبخانەدا خواریزمی كتێبی (السندهند والسدهانت)ـی خوێندەوە كە بە زانستی گەردوونناسی ناسراوە، هەروەها بە بۆنەی سەرنجڕاكێشانییەوە خواریزمی ناوی كتێبەكەی كورتكردەوە بۆ (السند الهند الصغير).

خواریزمی هەموو ئەو زانیاریانەی كە پەیوەندی بە زانستی جەبرەوە هەبوو لە كتێبێكدا كۆیكردەوە بەناوی (الجبر والمقابلة).

ژمارەی سفری كردە ناو ژمارە ئاسیییكانەوە و سیستمی (دەیی) داهێنا كە دواتر بەشێكی لێجیابوویەوە بەناوی (لۆگاریزم).

خواریزمی كتێبێكی نووسی بەناوی (الكتاب الوافي عن الحساب من خلال الإكمال والتوازن)، كە ئەم كتێبە یارمەتی تێگەیشتنی یاسا چوارگۆشەیی و هێڵییەكانی دەدا، لەگەڵ یارمەتیدانی پێوانی تەنە ئەندازەییەكان.

كارەكانی خواریزمی تەنها لە زانستی گەردوونناسی و بیركاریدا نەبوو، بەڵكو لە بواری جوگرافیاشدا شارەزایی هەبوو، خواریزمی یارمەتی كێشانی یەكەم نەخشەی جیهانی دا و یەكەم كەس بوو كە جیهانی بەسەر چەند ناوچەیەكدا (إقليم) دابەشكرد، هەروەها كتێبێكی نووسی بە ناونیشانی وێنەی زەوی (صورة الأرض)، كە تێیدا دەستەواژەی ناوچە (إقليم)ـی ڕوونكردبوویەوە.

چەندین بەرهەمی تری هەبوو لە بوارەكانی بیركاری و گەردوونناسیدا وەك (العمل بالإسطرلاب، الزيج الأول، الرخامة)

كاری تری ئەنجامداوە وەك كاتژمێری خۆڵی، ڕۆژژمێری یەهوودی، دیاریكردنی ئاڕاستەی قیبلە و دیاریكردنی كاتی ڕۆژهەڵهاتن.

یەكێك لە وتە بەناوبانگەكانی خواریزمی

ترسنۆك مردووە بە ترس پێش ئەوەی شمشێر بیكوژێت.

ژیانی تایبەتی خواریزمی

خواریزمی لەگەڵ كچێكی بەغدای هاوسەرگیری كردووە و یەك منداڵی هەبووە، گێڕانەوەی جیاواز هەیە بۆ ناوی كوڕەكەی، هەندێك دەڵێن كە ناوی عەبدوڵا بووە هەندێكی تر دەڵێن ناوی جەعفەر بووە.

كۆچی دوایی خواریزمی

لە ساڵی 847 كۆچی دوایی كردووە

چەند زانیارییەك دەربارەی خواریزمی

  • چەندین نازناوی هەبووە وەك (أبو الرياضيات) و لەم دواییانەدا (أبو الحاسوب)
  • یەكەم كەس بوو كە ژمارە سفری كردووەتە ناو كۆمەڵەی ژمارەكانەوە
  • یەكەم كەس بوو كە زانستی جەبر و ژمێریاری لەیەك جیاكردەوە، هەروەها یەكەم كەس بوو كە دەستەواژەی بۆ زانستی جەبر دانا
  • لە كتێبی ( الفهرست)ـدت باسی ژیانی خواریزمی كراوە


سەرچاوەکان



1051 بینین