ڕەوتی حیزبی دوای جەنگی جیهانی دووەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-14:40:00 - کۆدی بابەت: 1332
ڕەوتی حیزبی دوای جەنگی جیهانی دووەم

ناوه‌ڕۆك

ڕەوتی حزبی لە دوای جەنگی جیهانی دووەم

لە دوای زنجیرە شکستی شۆڕشەکانی کورد لە بیستەکاندا جۆرێک لە بێ ئومێدی و ماندوویی ڕووی لە کورد کرد تا دوای جەنگی دووەم و چەکەرە بوونی بناغەکانی (پ،د،ک).
  لەو قۆناغەدا هاوسەنگی هێز گۆڕا و نەخشەی سیاسی و ئایدیۆلۆژیش گۆڕا، (مارکسیەتی) لە شێوەی ستالینی باوی وەرگرت، کۆمەڵەێک چەمک و بنەما و نەریتی سیاسی هاتنە ئاراوە کە کاریكی زۆری هەبوو لەسەر دروست بوونی حزبە کوردستانییەکان، لە ڕوو: ئایدیۆلۆژیا، هەڵسوکەوتیان، وەلائو هاوپەیمانی، جۆری سەرکردایەتی، سنوری سیاسی و جەماوەریەکەی، ستراتیژیەت و پلانی عەسکەری و سیاسی، ئامانج و ئامڕازی، ... بەڵام ئەوەی بێینە سەر (پ. د. ک) ئەوا بەپێی زنجیرەی خۆی دوو ڕوون کردنەوە پێویستیە:


١- حیزبی شیوعی عێراق لە ساڵی ١٩٣٤ دروست بوو بە دروشمی نیشتیمانی (نیشتیمانێکی ئازاد و گەلێکی بەختیار) و دروشمی چینایەتی (ئەی کرێکارانی جیهان یەکگرن)، لقی کوردستان هەبوو، بەڵام عێراقی نەبوو، بۆیە ئەو حزبە تا دروستبوونی (حزبی شیوعی کوردستان) لە ٣٠/٦/١٩٩٣ ئینجا دەکەوێتە خانەی حزبە کوردستانییەکان، لەو بەروارەشەوە نۆرەی دیت بەپێی زنجیرەی خۆی.


٢- بەهەمان شێوەی فکرەی (حزبی ئیسلامی) لە ئاستی عێراقی هەبووە، کەمتر لە کوردستان تەنیا لە ئاست بیرمەندە ئاینیەکان بووە، تا لە ساڵانی هەشتاکان بوونە حزبێکی کوردستانی، لەوێوە نۆرەی ئەوانیس دێت، چونکە بابەتەکەمان حزبە کوردستانییەکانە نەک عێراقی، کە لە بەشی داهاتوو ڕاستەوخۆ دێینە نێو بابەتەکە.


  هەردوو تەوەرەی فیکری و نیشتیمانی ئەودوو تەوەرەی نیشتیمانی (گەشەی کوردایەتی) و گەشەی فکری لە بەشەکانی (٢و٣) دیاریمان کرد زۆر کاریگەری لەسەر حزبە کوردستانییەکانی هاوچەرخ هەیە، لە تەوەری نەوتەوایەتیدا جم و جۆڵ و هەست بە ئینتیمای سیاسی کوردستانییەت و نەتەوەیی دەکرێ، کە هاندانێکی مەزنی سروشتی و هەمیشەیی دەداتە تاکی کورد بیر و هۆشیاری سیاسی دروست بێت و سانابێت بۆ بە حزبی کردنی.
  لە تەوەری دووەمیشا بنچینەیەکی ئایدیۆلۆژی بۆ ئامادە دەکات لە حزبایەتیەکە قووڵ بێتەوە، کوردایەتی ببەستێتەوە بە یەکێ لە مەدرەسەکان، ... لە ڕآستیدا تەوەرەی دووەم زیاتر لە قۆناغێکی نوێی کوردایەتی کاریگەر بوو نەک لە سەردەمی دروست بوونی (پ. د. ک).


سەرچاوەکان



472 بینین