کۆنت ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-13:58:00 - کۆدی بابەت: 1091
کۆنت ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا

ناوه‌ڕۆك

کۆنت

كۆنت/ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا ١٧٤٥ - ١٨٢٧ ز

پێشتر بنیامین فڕانکلین و چەند زانایەکی دیکە لە بواری زانستی کارەبادا قۆناخێکی بەرچاویان بڕی بوو. بەڵام هیچ ڕێکارێکی باشیان بۆ خەزن کردن و بەرهەمهێنانی کارەبا شک نەبردووە. توێژینەوەکانی دواتریش نەیانتوانی بە ئەنجامێکی باش بگەن، وەلێ ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا بە دیزاینێکی دیکە هاتە پێش و ئەو بەربەستانەی بڕین. ئەلیساندرۆی یەکەم، بایەخێکی زۆری بە زانستەکان دەدا. ساڵی ١٧٧٤ز، وەک یەکەم مامۆستای نێو خانەوادەیەکیان هەڵدەکەوێت ...
دوای ماوەیەکی کەم، لە قوتابخانەی شاهانەی شارەکەی، دەکرێتە مامۆستای فیزیا، تەنیا دوای یەک ساڵ توانی لە بواری کارەبادا یەکەم دەسکەوت بخاتەوە، ئەویش ئامێرێک بوو بۆ خەزن کردنی کارەبا دەکار دەهات.

هەڵکشانێکی خێرا

دوای ئەوەی ڤۆڵتا ئەو جیهازەی داهێنا، لە نێو زانستگەکان پلەی بەرز بووەوە. لە زانستگەی (باڤیا) بانگهێشتیان کرد و پلەیەکی بەرزی زانستییان پێ بەخشی، تا یەک چارێگە سەدە لەوێ خەریکی تاقیکردنەوە فیزیاییەکانی بوو، پەرەیەکی زۆری بە کارەبا دا.

ململانێی زانستی

چیرۆکێکی بە نێوبانگی (لویک  گیلڤان) لەگەڵ بۆقدا هەیە، لە ساڵی ١٧٨٦ز، توێکاریێکی لەسەر بۆقێکی مردووی کرد، بە تەلێک قاچەکانی پشتەوەی لە دەلاقەیەک بەستەوە، بینی لەرینەوەیەک لە تەنی بۆقەکەدا ڕوویدا، لەمەوە بۆی دەرکەوت جەستەی ژیانلەبەران کارەبا خەزن دەکات، دواتر دەرکەوت لە ئەنجامی ئەو توێکارریەدا بە هەڵەدا جووە. ڤۆڵتا بەم  تەفسیرە دڵی ئاوی نەخواردەوە، هەر ئەمەیش وای کرد، ململانێ لە نێوان ئەم دوو زانایەدا سەر هەڵبدات، ڤۆڵتا ڕەخەیەکی تووندی ئاڕاستەی جلفانی کرد و بە هەڵەچوو لە قەڵەمی دە... هەرگیز گیلڤانی پێشبینی ئەوەی نەکرد ڤۆڵتا بەم شێوەیە ڕەخنەبارانی بکات، چونکە گیلڤانی پێشتر بیرۆکەی توێژینەوەکای دابوو بە ئەو بۆ ئەوەی پێیدا بچێتەوە، نەک بەم شێوەیە پێیدا هەڵشاخێت.
بە هەرحاڵ، ئەو جەدەل و کێشمەکێشمەی نێوانیان بە بەرژەوەندی ڤۆڵتا شکایەوە، گیلڤانی پێش ئەوەی بمرێ هاتە ئەو قەناعەتەی، کە بە هەڵەدا چووە.

پاتری

دەبوو ڤۆڵتا بۆ سەلماندنی راستیی و ناڕاستیی گیلڤانی بەڵگەیەک بخاتە ڕوو، هات دوو مەعدەنی لێک جیای بەیەکەوە بەستنەوە، بۆ ئەویە بزانێ کارەبا دەگەیەنێت یان نا؟ هێزی تەزووی کارەبای بە زمان تاقیی کردەوە. تێبینی کرد لێکاری سەر زمانی، لە هاتوچووی تەزووی کارەبا هاوکاریی دەکات.
لە ساڵی ١٨٠٠ز، توانی پاتریەک بە ناوی:VOLTAIC دروست بکات، دیوەکانی پاتریەکەی بە تەلێکی مسی بەستەوە، بینی بە شێوەیەکی ڕێکخراو تەزووی کارەبا دەدات.

ناپلیۆن پێی سەرسامە

ئەو داهێنانەی ڤۆڵتا بوو بە پێشەکیەک بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت لە بواری کارەبادا توێژینەوە بکەن.
بە ڕێکەوت ناپلیۆن دەست بەسەر ئەو هەرێمەدا دەگرێت کە ڤۆڵتای تێدا دەژێت، داوای لێ دەکات بێت لە فەڕەنسا داهێنانەکانی خۆی بخاتە ڕوو، ئەویش لە ساڵی ١١٨٠١ز، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر داهێنراوەکانی خۆی نیشان دەدات ... ناپلیۆن بەمە زۆر شاد و خۆشحاڵ دەبێت، هەر بۆیە مەدالیای سەربازی دەخاتە ملی.

کورتەیەک لە ژیانی

- لە کۆمۆ-لۆمباردی ئیتاڵیا لە خێزانێکی ئەرستۆقڕات لە دایک بووە.
- لە نێو خێزانێکی قەشەدا ژیاوە، بەڵا ئەو پشتی تێ کردوون، بە خوێندن و توێژینەوە خۆی سەرقاڵ کردووە.


سەرچاوەکان



454 بینین