خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین

له‌لایه‌ن: - ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2021-07-14-20:54:00 - کۆدی بابەت: 88
خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین

ناوه‌ڕۆك

هەنگوین

هه‌نگوین به‌رهه‌مێكی سروشتییه‌ كه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستی جیاواز به‌ كاردێت وه‌ك خۆراك و ده‌رمان و جوانكاری، هه‌نگوین له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شیله‌ی كرۆكی ئه‌و گوڵانه‌ی خاوه‌ن شیله‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگوین له‌ زیاتر له‌ 200 پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت، و مێژووی به‌كارهێنانی هه‌نگوین كۆنه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاردێت.

کاریگەریییەکانی خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین

ڕوونبوو‌نه‌وه‌ی پێست

تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ بەكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه‌ و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.

دابه‌زاندنی كێش

هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی زیندەچالاکی جه‌سته‌ و له‌ ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.

دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن

خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێژه‌ی دژە ئۆكسیدانی ناو جه‌سته‌ و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.

به‌هێزكردنی دڵ

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ دژە ‌ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له‌ لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.

به‌هێزكردنی زاكیره‌

هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ فشاری هه‌یه‌ و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ‌نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری دژە ‌ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته‌ هۆی به‌هێزبوونی زاکیرە.

خه‌وێكی ئاسووده‌

شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین. ئه‌و ‌هۆڕمۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین‌ و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌هێنێت.


سەرچاوەکان



2509 بینین