سەرەتا
دانیشتنی لەشێوەی پیتی "W"، ئەو شێوازی دانیشتنەیە کە منداڵ ھەردوو قاچی لە ئەژنۆیەوە بۆ لاکانی دواوەی جەستەی دەبات باوترین جۆری دانیشتنە لە منداڵاندا، کە زیان بە ئێسکەکانی قاچی دەگەیەنێت و زۆربەی کات گرفتی ڕۆشتنیان بۆ دروست دەکات.
دانیشتنی منداڵ لەشێوەی پیتی "W"
زۆربەی منداڵان لەکاتی یاری و کات بەسەربردندا بەشێوەی پیتی دەبلیوی "W" ئینگلیزی دادەنیشن، چونکە بەو جۆرە دانیشتنە زیاتر ھەست بە حەوانەوە و ئارامی دەکەن. بەگوێرەی پزیشکانی تایبەت بە منداڵ و ئێسک ئەو جۆرە دانیشتنە زیانی تەندروستیی بۆ منداڵ ھەیە، پێویستە لەسەر باوان لە کاتی بینینی منداڵەکانیان بەو جۆرە ڕێگریان لێبکەن و باری دانیشتنەکەیان پێبگۆڕن.
ئەو شێوەی دانیشتنە زیان بە گەشەی جومگە و ئێسکی منداڵ دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ماسولکەکانی لاواز دەکات و ئاستی بڵاوبوونەوەی قاچیان زیاتر دەبێت، بەھۆی ئەوەی زۆربەی فشارەکانی پشت و بەشی سەرەوەی جەستەیان دەچێتە سەر ناوچەی حەوز و ڕان و سمتیان، ئەگەری ھەیە توشی ئێسکەنەرمەشیان بکات.