ناوهڕۆك
سەرەتا
زۆربەی دایکان و باوکان لەکاتی پەرەوەردەکردنی منداڵەکانیاندا هەرچۆنێک بێت هەڵە ئەنجام دەدەن، بۆیە هیچ دایک یان باوکێک نموونەیی نییە، بەڵام هەندێک هەڵە هەن لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵی کوڕدا ئەنجامی مەدەن.
هەڵەکان
- دووبارە کردنەوەی ئەو ڕستەیەی کە "پیاوی ڕاستەقینە ناگری"، پێویستە یەکەم شت کە فێری کوڕەکەتی بکەیت ئەوەیە کە ئاسایی بێت لای هەستەکانی دەرببڕێت و بگری.
- ئەو بیرۆکەیەیان پێ بڵێیت کە "کوڕان نابێت لە هیچ بترسن"، ئەوە وای لێدەکات بچێتە دۆخێکی فشاری دەروونییەوە.
- لەئامێز نەگرتنی و پێنەدانی خۆشەویستی تەواو، بە تایبەت کاتێک تەمەنی گەورە دەبێت، منداڵ تا چەند گەورە ببێت پێویستی بە خۆشەیستی دایک و باوکییەتی.
- ڕێگەی پێنەدەیت کارەکانی ناوماڵ ئەنجام بدات، بەتایبەت ئەگەر خاوەنی کچێک بیت، گرنگە پێکەوە بەشدارییان پێبکەیت لە ئیشوکارەکانی ناوماڵەکەدا.
- ڕێگەی پێنەدەیت یاری بە یاری منداڵانە بکات و پێت وابێت کە کوڕ نابێت یاری بکات.
- ئەگەر دەربارەی تووندوتیژی دژی منداڵان قسەی بۆ نەکرد، چونکە کوڕانیش بەهەمان شێوە توندوتیژیان بەرانبەر دەکرێت و ڕەنگە لە قوتابخانە بێزار بکرێن.
سەرچاوەکان
928 بینین