ناوهڕۆك
سەرەتا
سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز (بە عەرەبی: فوائد تناول لحم الاوز، بە ئینگلیزی: Benefits of eating goose meat)، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و کەشوهەوای سەرمادا کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشتی قاز دەکەن، سەرەڕای خۆشی تامەکەی چەندین سوودی تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە.
سوودە تەندروستییەکانی
- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
- چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 تێیدا.
- بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەشی تێدایە.
- بەهێزکردنی و دروستکردنی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسك و جومگەکان.
- چارەسەر و خۆپاراستن لە بێ هێزی و هیلاکی بەردەوام.
- بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار.
- باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
- خۆراکێکی بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر.
سەرچاوەکان
448 بینین