ناوهڕۆك
ناساندن
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز یان عومەری دووەم (بە عەرەبی: عمر بن عبد العزيز، بە ئینگلیزی: Umar ibn Abd al-Aziz ,Umar II) هەشتەمین جێنشینی ئومەوییەکانە، کە لە ساڵی ٦١ی کۆچی لە خێزانێکی خانەدان لە شاری مەدینە لەدایکبووە، بەهۆی دادپەروەرییەکەیەوە لەلایەن پەیڕەوانی ڕێبازی سوننە و مێژوونووسانەوە بە پێنجەمین تەواوکەری خەلیفەکانی ڕاشیدەین دادەنرێت. عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٠١ی کۆچی بەهۆی ژەهرخواردکردنی و کاریگەری ژەهرەوە کۆچی دوایی کردووە، لە ناوچەیەک لە نزیک شاری حەلەبی سووریا نێژراوە.
وتەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز
- "گەنم لەسەر لوتکەی چیاکان هەڵبڕژن و بڵاوی بکەنەوە تاکوو نەوترێت: باڵندەیەک برسی بوو لە وڵاتی مسوڵماناندا"
- "بە بێدەنگی بانگخوازبن بۆ لای خودا و دینەکەی!
وترا پێی: ئەوە چۆن دەبێت؟
وتی: بە ڕەوشتەکانتان" - "هەر کەسێک وتە و قسەکانی لە کرداری هەژمار بکات، قسەکردنی کەم دەبێت، جگە لە شتێکدا نەبێت کە سوودی پێ بگەیەنێت"
- "بەڕاستی شەو و ڕۆژ بەردەوام کارت تێدا دەکەن (واتە لە مرۆڤدا)، دەی تۆش بەفیڕۆیان مەدە و کاریان تێدا بکە"
- "پیاوێک لێی پرسیوە، کەی قسە بکەم؟
وتی: کە تامەزرۆی بێدەنگی بوویت و ئارەزوومەندی بوویت
ئەی کەی بێدەنگ بم؟
وتی: کە تامەزرۆی قسەکردن بوویت و ئارەزوومەندی بوویت" - "بەڕاستی ئێمە گەلێکین لە ئەهلی دواڕۆژ، کەچی نیشتەجێکراوین لە دنیادا، مردووانین و نەوەی مردووانین، جا ئەوەی زۆر جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە: مردوویەک نامە دەنووسێت بۆ مردوویەک سەرەخۆشی لێ دەکات دەربارەی مردنی مردوویەک!"
- "سوود بە دڵ ناگەیەنێت، مەگەر ئەوەی لە دڵەوە دەرچووبێت"
- "دواڕۆژتان چاک و دروست بکەن، دنیاتان بۆ چاک و دروست دەبێت، هەروەها نهێنیەکانتان چاک و دروست بکەن ئاشکراکانتان بۆ چاک و دروست دەبێت"
- کاروبار سێ جۆرە:
۱- کاروبارێک ڕەوایی و ڕاستی دیار و ڕوونە، شوێنی بکەوە
۲- کاروبارێکیش هەیە ناڕەوایەتی و چەوتی دیار و ڕوونە، لێی دوورکەوە
۳- کاروبارێک دیار و ڕوون نییە، دەربارەی هەڵوێست بکە" - "ئەگەر توانیت ببە بە زانا، خۆ ئەگەر ئەوەت نەتوانی ببە بە فێرخواز، ئەگەر ئەوەشت نەتوانی زانا و فێرخوازت خۆش بوێت، ئەگەر ئەوەشت نەتوانی مەیان بوخزێنە و ڕقت لێیان نەبێت"
"ئەی خەڵکینە! بێگومان پزیشک داوا دەکرێت بۆ چارەسەری ئێش و ئازاری توند، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ ئێش و ئازارێک نییە توندوتیژتربێت لە نەزانی، هیچ دەرد و نەخۆشییەک نییە پیستربێت لە تاوان و گوناهەکان، هەروەها هیچ ترس و بیمێکیش نییە مەترسیدارتر بێت لە مەرگ"
سەرچاوەکان
517 بینین