پلەی فەهرەنهایت

له‌لایه‌ن: - شنیار کەمال شنیار کەمال - به‌روار: 2022-09-26-00:29:00 - کۆدی بابەت: 10379
پلەی فەهرەنهایت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فەهرەنهایت (بە ئینگلیزی: fahrenheit، بە عەرەبی: الفهرنهایت) یەکەیەکە بۆ پێوانی پلەی گەرمی بەکاردەهێنرێت و بە نیشانەی (°F) ئاماژەی پێ دەکرێت، تەنیا لە ئەمریکا و لیبیریا بەکاردەهێنرێت و لە وڵاتانی تریش زۆر بە دەگمەن بەکاردێت، لە ساڵی ١٧٢٤ لەلایەن دانیاڵ گابریێل فەهرەنهایت دروست کراوە.

مێژوو

لە ساڵانی سەرەتای سەدەی هەژدەیەم لە وڵاتی هۆڵەندا دانیاڵ فەهرەنهایت کە فیزیاناسێکی ئەڵمانی بوو داهێنانێکی گرنگی ئەنجامدا لە مێژووی پێوانی پلەی گەرمییدا، داهێنانەکەش بریتیبوو لە پێوەرێکی پلەی گەرمی جیوە لە شووشەیەکدا کە یەکەم پێوەر بوو لە مێژوودا و زۆر ورد و کرداری بوو لە مەودایەکی فراوانیشدا کاری دەکرد، ئەم پێوەرە لە دوای پێوەری پلەی گەرمی کحول کە لەلایەن ئۆڵ ڕۆمەر دروست کرابوو بەرهەمهێنرا، هەروەها ئەم زانایە (٦٠ پلەی سیلیزی وەک پلەی کوڵانی ئاو، ٧،٥ پلەی سیلیزی وەک پلەی بەستنی ئاو، ٢٢،٥ پلەی سیلیزی وەک پلەی گەرمی لەش) دیاری کرد، لەبەر ئەوەی پێوەری جیوە وردتر بوو زانا فەهرەنهایت بڕیاری دا کە پەرەی پێ بدات و گۆڕانکاری تێدا بکات، زانا فەهرەنهایت پێوەرەکەی لەژێر باڵی هاوسەرەکەیدا دادەنا بۆ ئەوەی پلەی گەرمی جەستەی دەست بکەوێت پاشان گیراوەیەکی دروست کرد کە لە سەهۆڵ و ئاو و خوێی کلۆریدی ئەمۆنیۆم پێک هاتبوو و پێوەرەکەی لەناودا دانا، فەهرەنهایت سفری وەک پلەی جێگیری بۆ گەرمی دانا، دواتر تەنیا لەناو سەهۆڵ و ئاو پێوەرەکەی دانا و پلەی گەرمی ٣٢ـی بۆ دەرچوو بە پلەی تواندنەوەی سەهۆڵ لە قەڵەمی دا، جاری سێیەم پلەی گەرمی ٩٦ بۆ دەرچوو کە پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بوو بەتایبەت خوێن، لەدوای مردنی زانا فەهرەنهایت پێوەرەکە گۆڕانکاری تێدا کرا و ٣٢ وەک پلەی بەستن و ٩٨،٦ وەک پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ و ٢١٢ وەک پلەی کوڵانی ئاوی لەسەر دیاری کرا.

گۆڕینی یەکە بۆ فەهرەنهایت

دەشێت یەکەکانی پلەی گەرمی بگۆڕدرێن بۆ پلەی فەهرەنهایت بەم هاوکێشە بیرکارییانەی خوارەوە:

  • گۆڕینی پلەی سیلیزی بۆ فەهرەنهایت: بۆ دەستکەوتنی پلەی فەهرەنهایت پێویستە پلەی سیلیزی لێکدانی ١.٨ بکرێت و پاشان کۆ بکرێتەوە لەگەڵ ٣٢.

F° = C° × 9.5 + 32

  • گۆڕینی پلەی کێڵڤن بۆ فەهرەنهایت: بۆ دەستکەوتنی پلەی فەهرەنهایت پێویستە سەرەتا پلەی کێڵڤن بگۆڕدرێت بۆ سیلیزی، بۆ دەستکەوتنی سیلیزی پێویستە پلەی کێڵڤن لە ٢٧٣،١٥ دەربکرێت و پاشان لێکدانی ١.٨ بکرێت و کۆ بکرێتەوە لەگەڵ ٣٢ بۆ دەستکەوتنی فەهرەنهایت.

C° = K − 273.15
F° = C° × 9.5 + 32


سەرچاوەکان



1224 بینین