ناوهڕۆك
سەرەتا
گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی (بە عەرەبی: أهم فوائد أكل دقيق الذرة، بە ئینگلیزی: The most important benefits of eating corn flour)، ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی دروست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکانە تێیدا.
سوودەکانی
- هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یاخود هەستیارییان بە گلووتین هەیە .
- یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی تەندروستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێك نەخۆشی تر.
- یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم) و نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە .
- باشتر کارکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و چالاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی .
- سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین B1 و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
- ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروستکردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت.
سەرچاوەکان
423 بینین