هێلین (٢٠١٥)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-09-22:03:00 - کۆدی بابەت: 8585
هێلین (٢٠١٥)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فیلمی بەڵگەنامەیی و جەنگیی هێلین (بە لاتینی: ‌Hêlîn) لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد ئیبراهیم سەعیدی و لە بەرهەمهێنانی عەباس غەزالی لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە. ماوەی فیلمەکە  ٥٦ خولەکە. حوسێن عەلیزادە میوزیکزانی ناودار و بەئەزموونی ئێرانی مۆسیقای بۆ ئەم فیلمە ئامادەکردووە. فیلمی بەڵگەنامەیی هێلین بە جۆرێک درێژەی فیلمی بەڵگەنامەیی (دایکانی من)ـە کە سەبارەت بە دۆخی کوردەکان لە عێراق بوو.

چیرۆک

هێلین باسی بارودۆخی کوردەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە ڕوانین بە بنەماڵەیەک لە هەرێمی کوردستان، هەوڵدەدات بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق باس بکات.

ستافی ئامادەکردن

پلانداڕێژ، توێژەر و دەرهێنەر: ئیبراهیم سەعیدی
بەرپرسی پلان و بەرهەمهێنەر: عەباس غەزالی
وێنەگر و مۆنتاژ: ئیبراهیم سەعیدی
مۆسیقا: حوسێن عەلیزادە
بەرپرسی بەرهەم: فەرزین کەریم
دەنگهەڵگر و میکسی دەنگ: ئیبراهیم سەعیدی
فۆتۆگرافەر و یاریدەدەری مۆنتاژ: گەزیزە پاکنەهاد
یاریدەدەری وێنەگر؛ فەرهاد کەریم
ڕاوێژکاری کاروباری نیزامی: غازی مەلا ساڵح
بە بەشداری: بنەماڵەی ئەحمەد شێخ رەسوول
ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی


سەرچاوەکان



346 بینین