خۆت بناسە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-13-19:25:00 - کۆدی بابەت: 6569
خۆت بناسە

ناوه‌ڕۆك

ناسینی خوود

چەندین خاڵ ھەن یارمەتی کەسەکان دەدەن لە ناسینی خۆیان، لەو خاڵانە:

١- زانینی ئایا کەسەکە ھەست بە ئاسوودەیی دەکات لە ژینگەیەکی نا ڕێکخراودا یاخود نا، دیاریکردنی ئەو ژینگەی کارەی یارمەتی دەدات لە داھێنان یەکێکە لەو کارانەی یارمەتیدەرە بۆ ناسینی خوود.

٢- دیاریکردنی خاڵە بەھێزەکانی تاک، و چۆنییەتی بەکارھێنانی لە بەرژەوەندی خوود.

٣- دیاریکردنی خاڵە لاوازەکانی تاک، کارکردن لەسەریان بۆ باشترکردنیان.

٤- دیاریکردنی ئەو خاڵ و لایەنانەی لە کەسانی دیکە جیای دەکاتەوە.

٥- دیاریکردنی خوولیاکانی تاک، وەک کتێب و فیلم.

٦- زانینی توانای لە ئارامگرتن و بەرگەگرتندا.

٧- ڕوبەڕوبوونەوەی بەرپرسیارێتییە دواخراوەکان و جێبەجێکردنیان، بۆ چوونە سەر ئەنجامدانی کاری نوێ.

٨- دیاریکردنی مەودای ھەستکردنی بە تاوان لەکاتی ئەنجامدانی تاوان.

٩- دیاریکردنی ئەوەی ئایا بەلایەوە گرنگە خۆی ڕازی بکات یاخوود کەسانی دیکەش.

گرنگی ناسینی خوود

کاتێک مرۆڤەکان خۆیان دەناسن چەندین سوودیان پێدەگەیەنێت، لەو سوودانە:

١- کەمتر لۆمەی کەسانی دیکە دەکات.

٢- کەمتر تووشی خەمۆکی و بێھیوایی دەبێت لە کاردا، چونکە ڕەخنە قبووڵ دەکات، و بە باشی خۆی دەناسێت بۆ گەڕان بەدوایی ئەو کارەی دەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسوودە ئەنجامی بدات.

٣- ھەستی ترس لە کەسەکەدا کەمدەبێتەوە.

٤- بینینی بۆ کەسانی دیکە بەدوور دەبێت لە ئیرەیی، چونکە ئیرەیی ھەندێک جار بەھۆی نەزانینی ئەوەی کەسەکە دەیەوێت دروست دەبێت.

٥- شێوازی گفتوگۆ کردنی باشتر دەبێت.

٦- تاک بە ڕووبەرێکی بەرفراوانتر لەگەڵ کەسانی جیاوازدا دەگونجێت.

ژیانەوەی خوود

لە دوایی ئەوەی کەسەکە خۆیان دەناسن، دەبێت گەشانەوە و ژیانەوە لە خۆیدا ئەنجام بدات، ئەمەش لەڕێی ئەم ھەنگاوانەوە:

ناسینی بەھای خوود

ھەندێک بەھا وەک یارمەتیدانی کەسانی دیکە و داھێنان و تەندروستی و سەقامگیری دارایی، وەک ڕێبەرێکن بۆ گرتنەبەری بڕیار و ھاندەر بۆ بەدەستھێنانی ئامانج، لێکۆڵێنەوەکان دەریانخستووە تەنھا بیرکردنەوە و نوسین دەربارەی بەھاکانی خوود یارمەتی دەدات لە بڕیاردانی دروست، هەروەها دەکرێت ئەم بەھایانە بە بەردەوامی ھانی بدات، ئەگەر ھەستیش بە ماندوبوون بکات، بۆیە ئەگەر تاک ھانی خۆی بدات ئەوە دەبێت بەھا بنچینەییەکانی بزانێت.

ناسینی ئەو شتانەی گرنگی پێدەدات

پێویستە لەسەر مرۆڤ خوولیاکانی بزانێت تاکو کار بکات لەسەر بنیاتنانیان، کە ئەم خوولیایانە ئارەزوو و ھەستەکان دەگرێتەوە، یان ھەر شتێک سەرنجی کسەکە ڕابکێشێت بۆ ماوەیەکی درێژ، بۆ ئەوەی تاک خوولیاکانی بزانێت پێویستە پریسار لە خۆی بکات گرنگی بە چی دەدات، ھەروەھا ئەوانەی بەلایەوە نائاساییە و جێی نیگەرانییە بەلایەوە.

ناسینی کەسایەتی

کەسایەتی وەک کرانەوە بەڕووی کەسەکاندا، و چۆنییەتی بڕیاردان جا لەسەر بنچینەی ھەست یان مێشک یان ڕاستی بێت، ھەروەھا کەسایەتی وەک گرنگیدان بە ووەردەکاری و بیرۆکە و پرۆژەی گەورە و چەندانی دیکە، بۆیە دەبێت تاک کەسایەتی خۆی بناسێت تاکو خۆی بنیات بنێت، و بەدوور بێت لەو حاڵەتانەی تاک لاواز دەکات.

ئەنجامدانی چەندین چالاکی

بۆ بنیاتنانی خوود پێویستە لەسەر تاک کات بە درێژایی کات چالاکی ئەنجام بدات، وە پێویستە ئەم چالاکییانە ڕێکبخات تاکو بە شێوەی بایۆلۆجییانە لەگەڵی بگونجێت، بەجۆرێک مرۆڤەکان دەزانن چ کاتێک چالاکن و چ کاتێک وزەیان دەگاتە بەرزترین ئاست، بۆیە پێویستە تاک ئەو کاتانە بقۆسێتەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی تاکو کاتەکەی بە شێوەیەکی باش بەسەربەرێت.


سەرچاوەکان



1852 بینین