وەزیری ناوخۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-07-00:51:00 - کۆدی بابەت: 5768
وەزیری ناوخۆ

ناوه‌ڕۆك

وەزیری ناوخۆ

هەندێک کاتیش بە وەزیری کاروباری ناوخۆ یاخود کارە ناوخۆییەکان دەناسرێت لە هەندێک لە وڵاتان، یەکێکە لە سەرەکیترین وەزیرەکانی دەوڵەت و زۆرێک لە کاروباری ڕۆژانە و ڕێکخستنی کۆمەڵگا لە ڕووی ماددی و ئاسایشی ژیانەوە دەگرێتە ئەستۆ، زیاتریش لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی نەتەوەییدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها کاروباری کۆچ (پاسپۆڕت) و ڕەگەزنامە و کێشە یاساییەکان و فریاکەوتن و کاروباری مەدەنی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

جیاوازی کاری وەزیرەکان

لەو دەوڵەتانەی کە دەستوورێکی کۆمارییان هەیە، وەزیری ناوخۆ زیاتر دەسەڵاتی لە کۆمار یاخود ویلایەتەکاندا هەیە، بۆ نموونە دەکرێت کە هەر هەرێم یان ویلایەتێک خاوەن وەزیرێکی ناوخۆی تایبەت بێت و لە کۆتاییدا وەزیرێکی ناوخۆی گشتی هەبێت، بۆ نموونە هەرێمی کوردستانی عێراق خاوەنی وەزیری ناوخۆی تایبەت بە خۆیەتی و وڵاتی عێراقیش خاوەن وەزیری ناوخۆیە.

هەرچەندە هەندێک کاروباری داد لەوانەیە پەیوەندی هەبێت بە کەیسەکانی پۆلیسەوە بەڵام ناگەڕێنەوە بۆ وەزیری ناوخۆ، بەڵکو ئەوە تایبەت دەبێت بە وەزیری داد، هەروەها لە هەندێک وڵات ئاسایشی گشتی لە دەزگایەک پێکهاتووە و لە وەزارەتێکی جیاوازە و سەر بە ناوخۆ نییە وەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام لە هەندێک وڵات وەزارەتی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی گشتی و ئاسایشی گشتی وڵاتی لە ئەستۆیە وەک وەزارەتی ئاسایشی ئیسرائیل.



466 بینین