شیکاری زاراوەی ئامار
ئامار یەکێکە لە شێوازەکانی توێژینەوە، لەم شێوازەدا ئەندامانی کۆمەڵەی ئاماری بە پرسیارەکانی توێژەر وەڵام دەدەنەوە. ئەم وەڵامدانەوە یان لە ڕێگای پڕکردنەوەی پرسیارنامەیە یاخود بە شێوازی ڕاستەوخۆ توێژەر لەگەڵمان دیمانە دەکات.
ئامار بە دیاریکردنی کەسانێک کە نوێنەری گروپێکی بەرباسن و هەروەها دیاریکردنی ئەو پرسیارانە کە دەبێ لێیان بپرسرێ دەست پێدەکرێ، هەروەها لە ئاماردا مەرج نییە هەموو کات تاکەکان بابەتی توێژینەوە بن، بەڵکو گروپ، ڕێکخراو یا تەنانەت سەرجەمی کۆمەڵگا دەتوانێ ببێتە بابەتی لێکۆڵینەوە، دەکرێ لە ئاماردا بۆ تاقیکردنەوەی کۆمەڵە بابەتێک ڕوون و ئاشکرا یان تاقیکردنەوەی بیردۆزەکان یاخود دانانی بیردۆزی نوێ بەهرە وەربگیرێ، گەر توێژینەوەکان وا پیشان بدەن کە ئەو پەیوەندییە پێشتر ڕەچاو کراوە لە نێوان ئەم گروپی بەرباسدا هەیە، ئەو بیردۆزە پەسەند دەکرێ و گەریش بەڵگەی ئاشکرا و ڕوون بۆ سەلماندن و چەسپاندنی ئەو بیردۆزە دەست نەکەوێ، لە ڕاست و دروست بوونی ئەو بیردۆزە گومان دەکرێ، مەبەست لە ئامارە، ڕوون کردنی ئاستی گۆڕانی وەڵامەکانە لە ئاماردا هەر پارچەیەک لە زانیارییەکان نوێنەری بگۆڕێک واتە ڕادەیەک بۆ دیاریکردنی جیاوازەی وەڵامەکانە. بۆ نموونە لە ئامارەکاندا ڕەگەزی هەر وەڵآمدەرێک دەست نیشان دەکرێ، لەم بابەتەدا بگۆڕی ڕەگەز تەنیا دوو وەڵامی بۆ هەیە، ژن یان پیاو، گەر ئامار تەنیا سەربارەت بە یەک ڕەگەز بێ، ڕەگەز نەگۆڕە و وەکو بگۆڕ لە ئامارەکاندا سەیری ناکرێ.