هۆکاری دڵتێکچوون و ڕشانەوە چییە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-06-14:28:00 - کۆدی بابەت: 5190
هۆکاری دڵتێکچوون و ڕشانەوە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

دڵتێکچوون و ڕشانەوە

دڵتێکچوون هەستێکی بێزارکەرە لە گەدەدا کە بە شێوەیەکی گشتی پێش ڕشانەوەیە، بەهۆی فشاری گەدەوە لە ڕێگەی دەمەوە دێتە دەرەوە چ بە دەست خۆت بێت یان نا ئەمەش پێی دەوترێت ڕشانەوە.

هۆکاری دڵتێکچوون و ڕشانەوە

لە سەرەتادا دەبێت بڵێین کە دڵتێکچوون و ڕشانەوە نەخۆشی نین و لە ڕاستیدا نیشانەیەکن بۆ ئەم نەخۆشیانەی خوارەوە:

١- سەرەتاکانی دووگیانی (لەسەدا شەست بۆ نەوەدی خانمان تووشی دڵتێکچوون و ڕشانەوە دەبنەوە)

٢- ڕشانەوە بەهۆی کاریگەری لاوەکی دەرمانی ترەوە

٣- ئازاری زۆر

٤- فشاری زۆر لەسەر ڕۆح و دەروونی کەسەکە

٥- نەخۆشی زراو

٦- هەندێک جۆری هەوکردن وەک هەوکردنی گەدە

٧- زۆر خواردن

٨- هەستیاری بە بۆن یان تامێکی تایبەت

٩- جەڵتەی دڵ

١٠- بەرکەوتنی مێشک بە شتێک

١١- گرێی مێشک

١٢- برینەکان

١٣- هەندێک جۆری شێرپەنجە

١٤- زۆر خواردن و زۆر توڕەبوون و هەندێک نەخۆشی دەروۆنێ

١٥- ئیفلیجی گەدە و شەکرە

١٦- خواردنی ژەهر

١٧- گیرانی ڕیخۆڵە

١٨- ڕیخۆڵە کوێرە

ڕشانەوەی منداڵان

هەروەها هۆکاری ڕشانەوە لە تەمەنەکاندا جیاوازه و دەگۆڕێت هەر بۆ نموونە بەربڵاوترین هۆکاری ڕشانەوەی منداڵان ئەمانەن:

١- هەوکردنی ڤایرۆسی

٢- ژەهراویبوون بە خواردن 

٣- هەستیاری بە شیر

٤- نەخۆشی و نەجوڵان

٥- زۆر خواردن

٦- کۆکەی زۆر

٧- گیرانی ڕیخۆڵە

٨- تای بەرز

کاتی دڵتێکچوون و ڕشانەوەکە یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکە بۆ نموونە دڵتێکچوون و ڕشانەوە دوای ماوەیەکی کەم لە خواردنی خۆراکی زۆر بە ئەگەری زۆر تەسەموم و ژەهراویبوونە بە خۆراک یان هەوکردنی گەدە، و برینی گەدە یاخود دڵتێکچوون و ڕشانەوە دوای هەشت کاتژمێر دوای خۆراک خواردن لەوانەیە هۆکارەکەی تەسەموم بێت.

كەی سەردانی پزیشك بكەین؟

ئەگەر لەگەڵ دڵتێکچوون و ڕشانەوەکەتدا ئەم حاڵەتەنەی خوارەوە هەبوو ئەوا خێرا سەردانی پزیشک بکەن:

١- بوونی خوێن لەناو ڕشانەوەدا، خوێنی ڕوون یان تاڵ تاڵی قاوەیی

٢- سەرئێشەی توند و ڕەقبوونی مل

٣- بێ ئاگایی و مینگە مینگ و کەمی ئاستی هۆشیاری

٤- ئازارێکی زۆری سک

٥- خێرای لێدانی دڵ و هەناسەدان 

چارەسەر

چارەسەری دڵتێکچوون و ڕشانەوە بەندە لەسەر (هۆکارەکەی و تەمەنی نەخۆشەکە) کە بەم ڕێگایانەی خوارەوە دەبێت:

١- خواردنەوەی شلەمەنی زۆر ئاوی میوە یان ئاو

٢- دوورکەوتنەوە لە خواردنی بەستوو

٣- ئەگەر سکچوون و ڕشانەوە زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر بەردەوام بوو ئەوا پێویستە کە موغەزی دابنێرێت بۆ نەخۆشەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاوی لەدەست چوو.

٤- ژنی دووگیان کە دڵتێکچوونی بەیانیانی هەیە باشترە کە هەموو ڕۆژێک پێش هاتنە دەرەوە لە جێگا نوستنەکەی کەمێک بسکیت بخوات یاخود شەو پێش خەوتن خواردنێکی پڕ پڕۆتین بخوات (کەمێک گۆشت یان پەنیر).

کۆنتڕۆڵ کردنی دڵتێکچوون بەهۆی شێرپەنجەوە بە چەند دەرمانێکی تایبەت کۆنتڕۆڵ دەکرێت، و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جۆرەکانی تری دڵتێکچون دەتوانیت دەرمانی ئاسایی ئەو حاڵەتە بەکاربهێنیت هەڵبەت دەبێت دکتۆر بۆت بنوسێت.

ڕێگری کردن لە دڵتێکچوون

١- لەجێی خواردنی سێ ژەم خواردنی قورس ژەمی زۆر و کەم بخۆن

٢- بە ئارامی خواردن بخۆن 

٣- دوورکەونەوە لەو خواردنانەی کە درەنگ هەزم دەکرێن وەک خواردنە چەورەکان

٤- ئەگەر بۆنی گەرمی خواردن حاڵت تێکدەدات ئەوا بهێڵە با ساردبێتەوە ئینجا بیخۆ

٥- دوای خواردن پاڵبکەوین بە جۆرێک کە سەر ٣٠ سانتیم بەرزتر بێت لە قاچ

٦- لەکاتی خواردنندا ئاو نەخۆینەوە

بۆ ڕێگری لە ڕشانەوە

هەروەها ئەگەر تووشی دڵتێکچوون بوون بۆ ڕێگری کردن لە ڕشانەوە ئەم شتانەی خوارەوە بکەن:

١- کەم شیرینی و ئاوی میوە بخۆنەوە

٢- دانیشن و پشوو بدەن جوڵانی زۆر دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی ڕشانەوە


سەرچاوەکان



5017 بینین